ڕۆژی چوارشه‌ممه په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردسـتان دانیشـتنێـکی تایبه‌تی بۆ بارودۆخی مه‌سـیـحیـیه‌کانی پارێزگای موسـڵ سـازکرد که له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا که‌وتنه به‌ر شـاڵاوی ترسـاندن و تۆقاندن و کوشـتن.
له‌و باره‌یه‌وه عومه‌ر فه‌رهادی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا له شـاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی کوردسـتان ڕاپـۆرتێـکی ناردووه. هه‌روه‌ها هاوکارمان موعته‌به‌ر شـیروانی گفتوگۆیه‌کی له‌گه‌ڵ ڕۆمیۆ هه‌کاری ئه‌ندامی په‌رله‌مانی کوردسـتان سـازکردووه.
ڕۆمیۆ هه‌کاری ده‌ڵێت ڕۆژی سێشه‌ممه شـاندێـکی کلدۆ سریان ئاشوری له په‌رله‌مانی کوردسـتان سه‌ردانی ئه‌و ناوچانه‌یان کرد که مه‌سـیحیـیه‌کانی شـاری موسڵ بۆی ئاواره‌بوون و له‌وێ زۆر به وردی و له نزیکه‌وه گوێبیسـتیان بووین و پاشـان ڕاپـۆرتێکمان به ئاماری خێزان و که‌سه ئاواره‌کان ئاماده‌کرد و ڕۆژی چوارشه‌ممه پـێـشـکه‌شی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردسـتانمان کرد. ده‌شڵێت هه‌موو ئاواره‌کان له‌سه‌ر ئه‌وه کۆک بوون که ئه‌مه‌ی ده‌کرێت ده‌رکردنی نه‌ته‌وه‌یه‌که نه‌ک چه‌ند که‌سێـک، چونکه به ڕاسـتی ده‌رکردنی 2250 خێزان ئه‌مه خۆی بۆخۆی مانایه‌کی ته‌واوی هه‌یه که ئه‌وانه‌ی به دوای ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌دان ده‌یانه‌وێت به گشـتی پاکتاوی نه‌ژادی خه‌ڵـکی ئێمه بکه‌ن له شـاری موسـڵ.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرت و گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه.