سه‌رۆك وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیكی ده‌ڵێت كاتی ئه‌وه هاتووه هێزه‌كانی به‌ریتانیا عێراق به‌جێبهێڵن چونكه ئیتر بۆ ئاسایش و كۆنتڕۆڵكردن پـێویستی به‌وان نه‌ماوه.
له چاوپـێـكه‌وتنێـكدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی تایمز كه ڕۆژی دووشه‌ممه بڵاوكرایه‌وه، به‌ڕێز ئه‌لمالیكی سـوپاسی هێزه‌كانی به‌ریتانیای كرد بۆ یارمه‌تیـیه‌كانیان. گوتیشی ڕه‌نگه بۆ مه‌شـقپـێـكردنی هێزه عێراقیـیه‌كان و هه‌ندێـك بابه‌تی ته‌كنیكی پـێویستی به شـاره‌زایی ئه‌وان بكرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێسـتا چه‌ختی له‌سه‌ر ده‌كرێته‌وه هاوكاری كارداریـیه و دۆسـتایه‌تیـیه.
هه‌روه‌ها ڕێبه‌ری عێراقی ڕه‌خنه‌شی له بڕیاری به‌ریتانیا گرت كه پـێشـتر ئه‌مسـاڵ دای بۆ كشـانه‌وه‌ی هێزه‌كانی خۆی بۆ ده‌ره‌وه‌ی به‌سـره، كه وه‌ك خۆی گوتی بواری به چه‌ته و ملیشـیاكان دا ده‌ست به‌سه‌ر شـاره‌كه‌دا بگرن.
له توندوتیژیـیه‌كانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ش و له چوار هێرشی جیاجیادا له شـاری موسڵی باكوری عێراق و به‌غدای پایته‌خت به لایه‌نی كه‌م 16 كه‌س كوژران و زیاتر له 50 كه‌سی تریش برینداربوون.