وه‌زیری دارایی فه‌ره‌نسـا ده‌ڵێت كه‌س ناڕازی نابێت به پـلانی ئابووری ڕێبه‌رانی ئه‌وروپا كه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له پاریس تاوتوێ ده‌كرێت.
كرستن لاگارد ده‌ڵێت ئه‌و پـلانه زۆر ڕوون ده‌بێت، به‌ڵام هیچ ورده‌كاریـیه‌كی له‌و باره‌یه‌وه نه‌داوه.
سه‌رۆكی فه‌ره‌نسـا نیكولا سـاركۆزی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه میواندارێتی هاوتا ئه‌وروپـیـیه‌كانی ده‌كات. به‌رنامه‌ی ئه‌وان ئاشـكراكردنی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی قه‌یرانی ئابووری جیهانیـیه كه قه‌رزی بۆ كڕیاران و كاركه‌ران ڕاگرتووه.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا جۆرج بوش له ڕۆژی شه‌ممه له كۆشـكی سـپی له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی دارایی حه‌وت وڵاتانی پـیشه‌سـازی جیهانی ناسـراو به G7به‌شداری كرد و هه‌روه‌ها به‌شـداری له كۆبوونه‌وه‌ی سـندوقی دراوی جیهانیش كرد. به‌ڕێز بوش گوتی جیهان پـێـكه‌وه له قه‌یرانی ئابووریدان.