وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كۆریای باكور له لیسـتی وڵاتانی پـشـتیوانكهر له تێرۆریزم ده‌رده‌كات له‌بری ئه‌وه‌ی كۆریای باكور له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی ڕوونكردنه‌وه ڕازیبێت كه ڕێـگا ده‌دات چاودێرانی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و وڵاتانی تر چاودێری خۆچهكـكردنی ناوه‌كی ئه‌و وڵاته بكه‌ن.
دیپـلۆماتانی ئه‌مریكا ده‌ڵێن ئه‌و بڕیاره دوابه‌دوای ڕێـكه‌وتنه‌كه له‌گه‌ڵ پـیۆنگیانگدایه كه تیایدا كۆریای باكور ڕازیبووه به داواكریـیهكانی پـشـكنینی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا.
له سه‌ره‌تای ئه‌مسـاڵدا كۆریای باكور قایل بوو به‌وه‌ی كارگه‌ی سه‌ره‌كی ناوه‌كی یۆنگ بـیۆنگ ڕابگرێت له به‌رامبه‌ر ئه‌وه كۆمه‌كی دارایی و وزه‌ی پـێبدرێت، به‌ڵام وتووێـژه‌كان ڕاگیران له‌و كاته‌ی كۆریای باكور پـرۆسهكهی ڕاگرت پاش ئه‌وه‌ی واشـنتن قایل نه‌بوو به‌وه‌ی ناوی ئه‌و وڵاته له لیسـتی وڵاتانی پـشـتیوانیكهر له تێرۆریزم ده‌ربكات.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ده‌ڵێت له ڕۆژی هه‌ینی وه‌زیری ده‌ره‌وه كۆنده‌لیزا ڕایس له‌م باره‌یه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی چین، ژاپـۆن، كۆریای باشوردا قسه‌ی كردووه و هه‌روه‌ها بڕیاره له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیاشـدا قسه بكات.