كاندیدی سه‌رۆكایه‌تی كۆماریـیه‌كان جۆن مه‌ككه‌ین داوای له لایه‌نگرانی خۆی كردووه ڕێز له ڕكه‌به‌ره‌كه‌ی باراك ئۆباما بگرن و ئارامی خۆیان ڕابگرن دوای ئه‌و هه‌ستی توڕه‌یـیه‌ی له لایه‌ن په‌یدا بوو له ئاكامی ئه‌و هه‌ڵـوێسـتانه‌ی هه‌ڵـمه‌ته‌كانی هه‌ڵـبژاردنی مه‌ككه‌ین له به‌رامبه‌ر به‌ربژاری دیموكراته‌كان ئه‌نجامیان دابوو.
سـیناتۆر مه‌ككه‌ین ڕۆژی هه‌ینی به كۆمه‌ڵێـك له جه‌ماوه‌ری لایه‌نگری خۆی گوت ئۆباما كه‌سێـكی باشه.
هه‌ڵـمه‌ته‌كانی مه‌ككه‌ین له‌م ڕۆژانه‌ی دوایـیدا پـرسـیاریان له‌سه‌ر كه‌سـایه‌تی ئۆباما و لێوه‌شـاویی بۆ بوون به سه‌رۆك كرد. هه‌روه‌ها خه‌ڵـكی زۆر به توندی قسه‌یان له دژی ئۆباما كردووه له هه‌ندێ له‌و هه‌ڵـمه‌تانه‌دا.
سـیناتۆر ئۆباماش ڕه‌خنه‌ی له مه‌ككه‌ین گرتووه به‌هۆی ئه‌ه‌ی سـیاسه‌تی ڕق و توڕه‌یی و له‌یه‌ك جودایی گرتۆته‌به‌ر له‌و كاته‌ی كه وڵات له هه‌موو كاتێـكی تر زیاتر پـێویسـتی به یه‌كگرتنه.
ئۆباما ڕۆژی هه‌ینی له ویلایه‌تی ئۆهایۆ به ڕۆژنامه‌وانانی ڕاگه‌یاند كه‌وا ئه‌و ڕێبه‌رێـك ده‌بێت كه ده‌توانرێت پـشـتی پـێوه بـبه‌سـترێت و ئه‌مه‌ش بۆ هاتنه ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌م قه‌یرانی ئابوریـیه‌ی كه ئێسـتا تێی‌كه‌وتووه گرنگه.
سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا جێم مه‌ڵۆن له واشـنتن ڕاپـۆرتێـكی ئاماده‌كردووه و هاوكارانمان شــایان ڕه‌شـید و ئه‌حمه‌د بارزانی وه‌ریانگێڕاوه‌ته سه‌ر كوردی، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 4:10 خوله‌كه.