سه‌عات 6:45 ی ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی له نزیـک نه‌خۆشـخانه‌ی گشـتی شـاری که‌رکوک چه‌ند چه‌کدارێـکی نه‌ناسـراو ته‌قه‌یان کرد له ڕۆژنامه‌وان دیار عه‌باس ئه‌حمه‌د که له نه‌ته‌وه‌ی کورده و تیرۆریان کرد.
له‌و باره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار به به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکای ڕاگه‌یاند ئه‌و هێرشه تیرۆریسـتیـیه له لایه‌ن چه‌ند چه‌کدارێـکی نه‌ناسـراوه‌وه به چه‌کی ده‌مانچه هێرشـیان کرده سه‌ر ڕۆژنامه‌وان دیار و تیرۆریان کرد.
سه‌ره‌تا به سه‌ختی بریندارکرا و دواتر گیانی له‌ده‌سـت دا. ناوبراو به‌رپـرسی نووسـینگه‌ی ئاژانسی ده‌نگوباسی عه‌ین بووه له که‌رکوک که ئه‌و ئاژانسه بۆ ماوه‌ی چوار مانگ ده‌بێت نووسـینگه‌ی له شـاری که‌رکوک کردۆته‌وه.
پـێشـووتر ڕۆژنامه‌وان دیار عه‌باس ئه‌حمه‌د کارمه‌ند بووه له ته‌له‌فیزیۆنی که‌رکوک.
لقی که‌رکوکی ڕۆژنامه‌نووسـانی کوردسـتان به توندی ئه‌و هێرشه‌یان ئیدانه‌کرد.