کاربه‌ده‌سـتانی تورک مشـتومڕ له‌سه‌ر گرتنه‌به‌ری ڕێ‌وشـوێنی نوێ له دژی سه‌رهه‌ڵـداوانی جوداخوازی کورد ده‌که‌ن پاش دوو هێرشی کوشنده که کرانه سه‌ر هێزه‌کانی ئاسـایشی وڵاته‌که‌یان.
له نێو ئه‌و پـێشـنیارانه‌ی ڕێبه‌رانی سـڤیل و له‌شـکری تورکیا له‌به‌ر چاویان گرتووه دامه‌زراندنی ناوچه‌یه‌کی دابڕه له ناو باکوری عێراق تا وه‌کو به‌ربه‌سـتێـک له به‌رده‌م چه‌کدارانی پارتی کرێکارانی کوردسـتان دایبنێن. ژماره‌یه‌ک له کاربه‌دسـتانی حکومی هۆشـداریـیان داوه به‌وه‌ی جێـگیرکردنی هێزکانی تورکیا له عێراق کارێـکی به کێشه و گرفت ده‌بێت.
هه‌روه‌ها ئه‌ندامێـکی کوردی عێراق به‌رهه‌ڵـستی ئه‌و پـێشـنیاره ده‌کات.
مه‌حمود عوسـمان به به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکای گوت دامه‌زراندنی ناوچه‌یه‌کی ئاسایشی وه‌کو به‌ربه‌سـتێـک له ناو خاکی عێراق کێشه‌ی په‌که‌که چاره‌سه‌ر ناکات، وه ده‌بێت ئه‌و کێشه‌یه به ڕێـی سـیاسی چاره‌سه‌ر بکرێت.
تورکیا لۆمه‌ی عێراق ده‌کات و ده‌ڵێت به‌پـێی پـێویست کار بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌رهه‌ڵـداوانی په‌که‌که ناکات ئه‌وانه‌ی بنکه‌یان له کوردسـتانی عێراقدا هه‌یه. کاربه‌ده‌سـتانی عێراقیش ئه‌و تۆمه‌ته ڕه‌تده‌که‌نه‌وه.