هێزه‌كانی هاوبه‌ندی به ڕابه‌رایه‌تی ئه‌مریكا له عێراق ده‌ڵێن هێزه‌كانیان ڕابه‌رێـكی تۆڕی قاعیده‌یان له به‌غدا كوشـتووه، ئه‌و كه‌سه‌ی به تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی چه‌ندان ته‌قینه‌وه‌ی كوشـنده داواكرابوو.
له‌و باره‌یه‌وه ڕاگه‌یاندنێـكی له‌شـكری ئه‌مریكایی گوتی له میانه‌ی په‌لامارێـكی ڕۆژی هه‌ینی بۆ سه‌ر ماڵـێـك له گه‌ڕه‌كی ئه‌عظمیـیه له به‌غدای پایته‌خت ماهیر ئه‌حمه‌د مه‌حمود ئه‌لزوبه‌یدی ناسـراو به ئه‌بو ئه‌سه‌د له‌گه‌ڵ ژنێـكی نه‌ناسـراودا كوژراون.
هه‌ڵـكوتانه سه‌ر ئه‌و ماڵه له لایه‌ن سه‌ربازانی هێزه‌كانی هاوبه‌ندی له‌سه‌ر بنچینه‌ی زانیاری سـیخوڕی بوو كه به ده‌سـتیان گه‌یشـتبوو.
سه‌ربازان ده‌ڵێن له‌و ده‌مه‌ی به چه‌كی سـووك له نێو ماڵه‌كه‌وه ده‌سـتڕێژ له سه‌ربازه‌كان كرابوو هێزه‌كانی ئه‌مریكایش بۆ به‌رگری له‌خۆكردن لـێـیان هاتوونه‌ته ده‌ست و به‌رپه‌رچیان دابوونه‌وه.
ئه‌وه‌ی شـاینی باسه كوژراوه گومانباره‌كه‌ی ڕۆژی هه‌ینی میانه‌ی په‌لاماره‌كه بڕوا ده‌كرێت ده‌سـتی له ژماره‌یه‌ك ماشـێن ته‌قینه‌وه‌دا هه‌بووبێت، له نێویاندا ئه‌و دوو ته‌قینه‌وه‌یه‌ی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو كه تیایاندا به لای كه‌م 8 كه‌س گیانی له‌ده‌سـت دا.
هه‌ر له عێراق و له درێژه‌ی كرده‌ی له‌شـكری هێزه‌كانی هاوبه‌ند ده‌ڵێن ڕۆژی هه‌ینی و به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه 10 گومان‌لێـكراویان له میانه‌ی چه‌ند هه‌ڵمه‌تێـكدا له باكور و ناوه‌ڕاسـتی عێراق ده‌سـتگیركردووه و ئه‌ندامانی تۆڕی قاعیده ئامانجی هه‌ڵـمه‌ته له‌شـكریـیه‌كان بوون.
له پـێشـهاته‌یه‌كی جیادا هێزه‌كانی پـۆڵۆنی له عێراق ڕۆژی شه‌ممه له ڕێوڕه‌سـمێـكی فه‌رمیدا له شـاری دیوانیـیه‌ی باشوری عێراق كۆتایی به ئه‌ركه‌كانی خۆی له عێراق هێنا. پـۆڵۆنیا 900 سه‌ربازی ڕه‌وانه‌ی عێراق كردبوو كه له نێو هێزی هاوبه‌ندی به ڕابه‌رایه‌تی ئه‌مریكا كاریان ده‌كرد.