ڕۆژی شه‌ممه شـاندێـكی ئه‌مریكا به سه‌رۆكایه‌تی جۆن نیگرۆپـۆنتی جێـگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا گه‌یشـته شـاری كه‌ركوك و له‌وێ له‌گه‌ڵ پارێزگاری كه‌ركوك عه‌بدولڕه‌حمان مسـته‌فا و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ڕزگار عه‌لی و نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌كانی شـاره‌كه‌دا كۆبوونه‌ته‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه یه‌حیا به‌رزنجی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا له شـاری كه‌ركوك ڕاپـۆرتێـكی ناردووه، هه‌روه‌ها هاوكارمان جانی دیلان گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك سـازكردووه. ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرت و گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه.