به‌رپـرسـێـکی باڵای ئێرانی بۆ دانوسـتاندنه‌کانی ناوه‌کی ده‌ڵێت ڕه‌نگه تاران تاوتوێی مه‌سه‌له‌ی ڕاگرتنی پـرۆگرامی پـیتاندنی یۆرانیۆمی مشـتومڕ له‌سه‌ری خۆی بکات ئه‌گه‌ر بڕی سـووته‌مه‌نی ناوه‌کی پـێویست له ده‌ره‌وه بۆی دابینبکرێت.
له‌و باره‌یه‌وه عه‌لی ئه‌سـغه‌ر سـوڵتانی نێردراوی ئێران بۆ ئاژانسی وزه‌ی ناوه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه گوتی پـێده‌چێت ئێران چاو به هه‌ڵوێسـتی خۆیدا بخشـێـنێته‌وه بۆ ڕاگرتنی چالاکی پـیتاندنی یۆرانیۆم له به‌رامبه‌ر ڕێـکه‌وتنێـکدا بۆ مسـۆگه‌رکردنی بڕی سـووته‌مه‌نی ناوه‌کی بۆ ده‌زگا ناوه‌کیـیه‌کانی تاران به‌و مه‌رجه‌ی ڕێـکه‌وتنه‌که له ڕووی یاسـایـیه‌وه ده‌بێت جێبه‌جێ بکرێت.
هاوکات به‌ڕێز سـوڵـتانی ئاماژه‌شی به‌وه دا تاران له‌وانه‌یه بیـیه‌وێت هه‌ندێـک له توانای پـیتاندنی یۆرانیۆمی خۆی بهێڵێته‌وه، وه‌ک خۆی ده‌ڵێت بۆ کاتی ته‌نگه‌تاوی له‌و ده‌مه‌ی جیهان سـووته‌مه‌نی ناوه‌کی له ئێران ده‌بڕێت.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه حکومه‌تی ئێرانی بڕیاره‌کانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانی فه‌رامۆش کردووه، ئه‌وانه‌ی داوای ڕاگرتنی پـرۆسه‌ی پـیتاندنی یۆرانیۆم له تاران ده‌که‌ن. هاوکات وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و حکومه‌تانی یه‌کێتی ئه‌وروپا مه‌ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه ئێران هه‌وڵی به‌رهه‌مهێنانی بۆمبی ناوه‌کی بدات، ئه‌و گومانه‌ی که تاران نکۆڵی لێـده‌کات و ده‌ڵێت مه‌به‌ست له پـیتاندنی یۆرانیۆمی ته‌نها بۆ به‌رهه‌مهێنانی سـووته‌مه‌نی ناوه‌کی ئاسـت نزمه.