سـیناتۆر جۆ بایدنی دیموکرات و فه‌رمانڕه‌وای ئالاسـکا سـارا په‌یڵنی کۆماری له ته‌نها مشـتومڕی نێوان پاڵـێوراوه‌کانی جێـگرانی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مه‌ریکا له شه‌وی پـێـنجشه‌ممه‌دا ڕووبه‌ڕووی یه‌کتر ده‌بنه‌وه.
وا چاوه‌ڕوان ده‌کرێت ڕه‌وشی ئابوری به زۆری جه‌ختی له‌سه‌ر دابنرێت له مشـتومڕه‌که‌ی له ویلایه‌تی سـانت لویس له میزۆری به‌ڕێوه‌ده‌چێت. هه‌روه‌ها بایه‌خێـکی تایبه‌ت به په‌یڵن بدرێت که تازه هاتۆته گۆڕه‌پانی سـیاسـیـیه‌وه.
جۆن مه‌ککه‌ینی پاڵـێوراوی کۆماریـیه‌کان بۆ سه‌رۆکایه‌تی په‌یڵنی وه‌ک جێـگری هه‌ڵـبژارد بۆ هاندانی کۆنه‌پارێزانی کۆمه‌ڵایه‌تی له نێو پارتیـیه‌کی خۆیدا، هه‌رچه‌ندێـکه ڕه‌خنه‌گران پـرسـیاریان له ئه‌زموونی بۆ بوونه به جێـگری سه‌رۆک کردووه.
جێی وتنه هه‌ردوو پاڵـێوراوه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی دیموکرات سـیناتۆر باراک ئۆباما و کۆماری سـیناتۆر مه‌ککه‌ین یه‌که‌مین مشـتومڕیان له هه‌فته‌ی ڕابردوودا ئه‌نجام دا و بڕیاره دوو مشـتومڕی تریان له مانگه‌دا ئه‌نجامبده‌ن.