ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا پـێشـنیازی حكومه‌تی قبوڵ نه‌كرد تا خه‌زێنه‌ی وڵاته‌كه‌یان 700 ملیار دۆلار بۆ چاره‌سه‌ركردنی گیروگرفته‌كانی بازاڕی دراو بدات.
ڕۆژی دووشه‌ممه نوێنه‌ران به 228 به‌رامبه‌ر به 205 له دژی پـلانه 700 ملیار دۆلاریـیه‌كه‌ی حكومه‌ت ده‌نگیان دا، ئه‌مه‌ش سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سه‌رۆك بوش و ڕێبه‌رانی كۆنگرس داوایان كردبوو پـێشـنیازه‌كه په‌سه‌ند بكه‌ن، چونكه ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا وڵاته‌كه تووشی پـشـێوی ئابوری ده‌بێت.
ڕێبه‌ری دیموكراته‌كان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سـته‌نی هۆیه‌ر گوتی ئه‌گه‌ر یاسـاكه شـكست بهێنێت ئه‌وا گرفتێـكی دارایی مه‌زن دروستده‌بێت و كار ده‌كات سه‌ر هه‌موو شـار و شـارۆچكه‌یه‌كی ئه‌مریكا.
شـایانی باسه به‌پـێی ئه‌و پـلانه ڕێ به خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكا ده‌درا تا 700 ملیار دۆلار بۆ گڕینی ئه‌و كۆمپانیا دراویـیانه‌ی بدرێت كه به‌ره‌و ئیفلاس ده‌چن.