شـیانی ڕێـکه‌وتن له‌سه‌ر پـلانی 700 ملیاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بوش بۆ ڕزگارکردنی ده‌زگا داریـیهکانی ئه‌مریکا له قه‌یرانی ئابوری له ڕهوشـێـکی ڕاگیراودایه پاش ڕازینه‌بوونی کۆماریـیه‌کانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ ئه‌و پـێـشـنیازه.
دره‌نگانێـکی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه وتووێـژه‌کان له نێوان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بوش و وتووێـژکارانی کۆنگرسـدا بێ ده‌رئه‌نجام کۆتایی پـێـهات و بڕیاره دواتر ڕۆژی هه‌ینی وتووێـژه‌کان دیســانهوه بکه‌ونه‌وه گه‌ڕ.
هه‌ردوو کاندیدی سـه‌رۆکایه‌تی جۆن مه‌ککه‌ین و باراک ئۆباما ئاماده‌ی وتووێـژه‌کان بوون.
ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن ده‌ڵێن وتووێـژه‌کان گرژیـیان تێـکه‌وت پاش ئه‌وه‌ی ڕێبه‌ری کۆماریـیه‌کان جۆن بۆینه‌ر ناڕه‌زایی کۆماریـیه‌کانی بۆ ئه‌و پـلانه ڕاگه‌یاندبوو.