سه‌رۆكی ئاژانسی ناوه‌كی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌ڵێت ئه‌و ناتوانێت ئه‌وه مسـۆگه‌ر بكات كه تاران سه‌رگه‌رمی پـرۆگرامی ناوه‌كی نهێنی نیـیه.
محه‌مه‌د ئه‌لبه‌رادعی سه‌رۆكی ئاژانسی وزه‌ی ناوه‌كی نێونه‌ته‌وه‌یی ڕۆژی دووشه‌ممه ڕایگه‌یاند ئێران له پـێناو ئه‌وه‌ی ئه‌و گومانانه‌ی پهیوهسـتن به‌وه‌ی كه كاری له‌سه‌ر چه‌كی ناوه‌كی كردووه ڕوون بكاته‌وه، هه‌ربۆیه ده‌بێت تاران زانیاری گرنگ و ڕاست و دروسـت پـێشـكه‌ش بكات.
به‌ڕێز ئه‌لبه‌رادعی ڕۆژی دووشه‌ممه له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی ئاژانسی وزه‌ی ناوه‌كی نێونه‌ته‌وه‌یی له ڤیه‌نـنا ئه‌م تێبینییهی ڕاگه‌یاند.