سه‌رۆك وه‌زیری ئیسـرائیل ئێهود ئۆڵمه‌رت به ئه‌ندامانی حكومه‌ته‌كه‌ی خۆی ڕاگه‌یاند كه‌وا ئه‌و ده‌سـتی له پـۆسـته‌كه‌ی كێشـاوه‌ته‌وه، به‌وه‌ش ئه‌و به‌ڵـێنه‌ی خۆی به‌جێ گه‌یاند كه له مانگی حه‌وتی ڕابردوودا دای. ئۆڵمه‌رت ڕووبه‌ڕووی تۆمه‌ته‌كانی گه‌نده‌ڵی ده‌بێته‌وه كه ئاڕاسـته‌ی كراون و هه‌روه‌ها وه‌زیری ده‌ره‌وه زیبنی لیڤنی شـوێنی ده‌گرێته‌وه، ئه‌وه‌ی چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو به ڕێبه‌ری نوێی پارتی ده‌سه‌ڵاتدار هه‌ڵـبژێردرا.
په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا لویس ڕه‌میره‌ز له ئۆرشه‌لیمه‌وه ڕاپـۆرتێـكی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه و هاوكارمان موعته‌به‌ر شـیروانی به كوردی ئاماده‌ی كردووه.
ئێهود ئۆڵمه‌رت له مانگی حه‌وت به‌ڵێنی دا ئه‌و ده‌ست له كار ده‌كێشـێته‌وه هه‌ر كاتێـك پارتی ناوه‌ڕاست گری كادیمه ڕێبه‌رێـكی نوێ هه‌ڵـبژێرێت.
دره‌نگانێـكی چوارشه‌ممه ئه‌ندامانی پارتی كادیمه وه‌زیری ده‌ره‌وه زیپـی لیڤنیـیان له جێـگای به‌ڕێز ئۆڵمه‌رت هه‌ڵـبژارد.
یه‌كشه‌ممه ئۆڵمه‌رت ڕایگه‌یاند كابینه‌ی خۆی له بڕیاری ده‌سـت له كاركێشـانه‌وه‌ی له پـۆسـتی سه‌رۆك وه‌زیری ئاگاداركردۆته‌وه. ئه‌و گوتی پـشـتیوانی له لیڤنی ده‌كات كه پـێـده‌چێت له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژان وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیری نوێ ده‌نگی متمانه وه‌ربگرێت.
لیڤنی ته‌نها چه‌ند هه‌فته‌ی هه‌یه حكومه‌تێـكی هاوپه‌یمانێـتی پـێـكبهێنێت، یانیش ئیسـرائیل ناچار ده‌بێت هه‌ڵـبژاردنی گشـتی زوو وه‌خت له چه‌ند مانگی داهاتوو بكات.
گفتوگۆكان به ناوبژی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ فه‌له‌سـتینیـیه‌كان چه‌قیون له‌سه‌ر كێشـه‌كانی درێژخایه‌ن. به‌ڕێز ئۆڵمه‌رت به نیازه خۆی هه‌روا به‌رده‌وامبێت له گفتوگۆكان له كاتێـك لیڤنی خه‌ریكی پـێـكهێنانی حكومه‌تێـكی هاوپه‌یمانێـتی ده‌بێت.