ماوه‌ی نزیكه‌ی مانگێـك ده‌بێت حكومه‌تی عێراقی به بڕیاری نوری ئه‌لمالیكی سه‌رۆك وه‌زیری عێراق ده‌سـتیكردووه به ناردنی هێزه سه‌ربازیـیه‌كانی عێراقی بۆ ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كانی بارێزگای دیاله به تایبه‌تی بۆ ناو خانه‌قین به بیانوی دابینكردنی ئاسایشی و وه‌ده‌رنانی تێرۆریسـتان كه بۆته جێـگای نیگه‌رانی خه‌ڵـكی هه‌رێمی كوردسـتانی عێراق.
هه‌روه‌ها په‌رله‌مانی عێراقی قانونی هه‌ڵـبژاردنی پارێزگاكانی دواخست و نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق دیمسـتۆرا پـێشـنیاره‌كانی خۆی له‌باره‌ی كێشه‌ی مادده‌ی 140 ی ده‌سـتوری عێراقی پـێشـكه‌ش كردووه كه بۆته جێـگای مشـتومڕی لایه‌نه‌كان و هه‌روه‌ها كاریگه‌رێـتی گۆڕینی سه‌ركرده‌ی له‌شـكری ئه‌مریكا له عێراق به‌سه‌ر ڕه‌وشی ئاسایشی له عێراق.
ئه‌مانه ته‌وه‌ری باسه‌كانی
به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتی ئه‌م هه‌فته‌یه بوو كه هاوكارمان حه‌یده‌ر كه‌ریم به‌ڕێوه‌ی
ده‌برد و ئه‌م به‌ڕێزانه‌ش میوانانی به‌رنامه‌كه بوون:
دكتۆر مه‌حمود عوسـمان، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراقی.
مه‌لا به‌ختیار، نوێنه‌ری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردسـتان و مه‌كته‌بی سـیاسی یه‌كێتی
نشـتیمانی كوردسـتان بۆ خانه‌قین.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیككردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 47:40 خوله‌كه.