حكومه‌تی چین ده‌ڵێت زیادكردنی ئابڵوقه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌سه‌ر ئێران‌دا به‌ربه‌سـته‌كانی له‌مه‌ڕ برۆگرامی ناوه‌كی وڵاته‌كه چاره‌سه‌ر ناكات.
جێی وتنه له ڕۆژی دووشه‌ممه كاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریكی شـیانی سه‌پاندنی ئابڵوقه‌ی زیاتریان به‌سه‌ر تاران‌دا ده‌ربڕی دوای ئه‌وه‌ی ڕێـكخراوی وزه‌ی ناوه‌كی نێوده‌وڵه‌تی ئێرانی به ڕێـگرتن له لێـكۆڵینه‌وه له چالاكیـیه ناوه‌كیـیه‌كان تاوانباركرد.
هه‌روه‌ها له ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا فه‌ره‌نسـا ڕایگه‌یاند ڕه‌نگه داوا بكات سـزای زیاتر به‌سه‌ر ئێران‌دا بسـه‌پـێنرێت.
هه‌رچه‌ندێـكه نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین ژیانگ یۆ گوتی دایه‌لۆگی نێوان ڕێـكخراوی وزه‌ی ئه‌تۆمی نێوده‌وڵه‌تی و ئێران باشـترین ڕێـگه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه‌دا.
له ڕاپـۆرتێـكی نوێی ڕێـكخراوه‌كه‌دا هاتووه ئێران له چڕكردنی یۆرانیۆمی به‌رده‌وامه.
به‌رپـرسـانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان گوتوویانه ئێران یه‌ك له‌سه‌ر سێی به‌رنامه‌ی چڕكردنی یۆرانیۆمی به‌رهه‌م هێناوه كه ده‌كرێت بۆ دروسـتكردنی چه‌كی ناوه‌كی به‌كاربێت و ڕه‌نگه ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه
له ماوه‌ی دوو سـاڵی داهاتوودا ته‌واوی بكات.