ژه‌نه‌ڕاڵ ڕه‌یمۆند ئۆدێرنۆ بوو به فه‌رمانده‌ی له‌شـكری باڵای سـوپای ئه‌مریكا له عێراق له جێـگه‌ی ژه‌نه‌ڕاڵ ده‌یڤد په‌تره‌یس، ئه‌و كه‌سـایه‌تیـیه‌ی كه یارمه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی توندوتیژی له‌و وڵاته‌دا دا و سه‌رپه‌رشـتی زیادكردنی ژماره‌ی سه‌ربازه‌كانی ئه‌مریكای له عێراقدا كردبوو.
ڕۆژی سێشه‌ممه له میانه‌ی ڕێوڕه‌سـمێـكدا له به‌غدا ژه‌نه‌ڕاڵ ئۆدێرنۆ ئه‌ركی پـۆسـته‌كه‌ی له ژه‌نه‌ڕاڵ په‌تره‌یس گرته ده‌ست به سه‌رپه‌رشـتی وه‌زیری به‌رگری وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ڕۆبه‌رت گه‌یتس.
شـایانی باسه ژه‌نه‌ڕاڵ ده‌یڤد په‌تره‌یس چاودێری گۆڕانكاری له سـتراتیژیـیه‌تی هه‌وڵی دژ به تیرۆری هێزه‌كانی ئه‌مریكای له عێراق كردبوو، هه‌روه‌ها هاوكاتی ده‌سـتبه‌كاربوونی له مانگی دووی سـاڵی ڕابردووه‌وه هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق زیادی كرد.
له ئێسـتاوه بۆ له‌مه‌ودوا ژه‌نه‌ڕاڵ په‌تره‌یه‌س سه‌ركردایه‌تی فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی سـوپای ئه‌مریكا ده‌گرێته ده‌ست كه عێراق و ئه‌فغانسـتان ده‌گرێته‌وه.
له لای خۆیه‌وه وه‌زیری به‌رگری گه‌یتس سـتایشی ژه‌نه‌ڕاڵ په‌تره‌یه‌سی كرد وه‌كو ڕابه‌رێـكی وه‌رچه‌رخاندن له عێراقدا و گوتیشی ئه‌ركی سه‌رشـانی ژه‌نه‌ڕاڵ ئۆدێرنۆ بریتیـیه له په‌ره‌دان به ده‌سـتكه‌وته‌كانی ئاسایشی عێراق له‌و ده‌مه‌ی كه ژماره‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا به‌ره‌و كه‌مكردنه‌وه ده‌ڕوات.