سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت هێشـتا مه‌ترسـیـیه‌كانی زریانی ئا‌یك بۆ سه‌ر هاوڵاتیـیانی دانیشـتووی كه‌ناره‌كانی كه‌نداوی ئه‌مریكا ته‌واو نه‌بووه. سكات سـتێرنز په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا له كۆشـكی سـپی ده‌ڵێت له‌و شـوێنه‌ی یه‌كم جار زریانه‌كه لێـداوه له سـتانی ته‌كسـاس زیاتر له یه‌ك ملیۆن كه‌س بێ وزه‌ی ئه‌لیكتریك بوون.
هاوكارمان سـمكۆ عه‌زیز درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌كه‌ی وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر كوردی.
سه‌رۆك جۆرج بوش ده‌ڵێت مه‌ترسـیـیه‌كانی زریانی ئا‌یك له‌سه‌ر هاوڵاتیـیان ئه‌وانه‌ی به درێژایی كه‌ناره‌كانی كه‌نداوی ئه‌مریكایی ده‌ژین هێشـتا هه‌ر ماون و ده‌شڵێت زریانه‌كه زیانی گه‌وره‌ی به سـتانی ته‌كسـاس و چه‌ند به‌شـێـكی لویزیانا ده‌گه‌یه‌نێت.
" زریانه‌كه هێشـتا تێـنهپهڕیوه و من ده‌زانم كه‌سـانێـك هه‌ن مه‌ترسـیـیان له‌سه‌ر ژیانیان هه‌یه. هه‌روه‌ها هه‌ندێـك هاوڵاتیـیان دوای ئه‌وه‌ی ئاگاداركرانه‌وه كه ناوچه‌كانیان بهجێبهێڵن به‌ڵام هێشـتا هه‌ر له‌وێ ماونه‌ته‌وه."
به‌هۆی توندی زریانه‌كه كارمه‌ندانی فریاگوزاری و به‌هاناچوون شه‌وی ڕابردوو هه‌ڵـمه‌تی كاركردنیان ڕاگرت. سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت هه‌ر كه بارودۆخه‌كه له باربوو ئه‌وا تیمه‌كانی فریاگوزاری ئاماده‌ن و به خێرایی به هانای هاوڵاتیـیانهوه ده‌چن.
" له‌و ده‌مه‌ی ئه‌م زریانه به‌هێزه به نێو كه‌ناری كه‌نداودا تێده‌په‌ڕێت با هاوڵاتیـیانی ئه‌و ناوچانه دڵنیابن كه ئهمریكایییهكان نوێژ و نزایان بۆ ده‌كه‌ن و ئامادهشـن هه‌ر كه زریانه‌كه دامركایه‌وه یارمه‌تیـیان بده‌ن."
ئه‌و بایه‌ی كه خێرایـیهكهی 175 كیلۆمه‌تره له كاتژمێرێـكدا سـتوونی ئه‌لیكتریكی داوه به زه‌ویدا و ئاگری لێـكه‌وتۆته‌وه.