دوای ئه‌وه‌ی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه هه‌ردوو به‌ربـژاری سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا سـیاسهتیان به‌لاوه نا بۆ ئه‌وه‌ی یاده‌وه‌ری حهوتهمین سـاڵڕۆژی هێرشـه‌كانی 11 ی سـێـپـته‌مبه‌ری سـاڵی 2001 ی كرانه سه‌ر ئه‌مریكا بكه‌نه‌وه وا ئێسـتا باراك ئۆباما به‌ربژاری دیموكراته‌كان بۆ سه‌رۆكایه‌تی و هه‌روه‌ها جۆن مه‌ككه‌ینی نه‌یاری، ڕۆژی هه‌ینی ده‌سـتیان به درێژه‌دان به هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كردۆته‌وه.
سـیناتۆر ئۆباما به مه‌به‌سـتی هه‌وڵدانی بۆ بهدهسـتهێنانهوهی گوڕوتین له دژی به‌ربـژاری كۆماری جۆن مه‌ككه‌ین هه‌ربۆیه هه‌ینی و شه‌ممه له سـتانی نیوهامشه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سـته به‌سه‌رده‌بات.
له لایه‌كی تره‌وه ڕاپـرسـینهكانی نێو ئه‌مریكا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن جۆن مه‌ككه‌ین له‌و ده‌مه‌وه‌ی خانم سـارا په‌یڵنی فه‌رمانڕه‌وای سـتانی ئالاسـكای به جێـگری خۆی هه‌ڵـبژاردووه پـشـتگیری جه‌ماوه‌ری ئه‌مریكای به‌ده‌ستهێناوه.