كاربه‌ده‌سـتان له پاكسـتان ده‌ڵێن له ئاكامی هێرشـێـكی موشـه‌كی ئه‌مریكا له باكوری ڕۆژئاوای وڵاته‌كه به لانی كه‌م 10 كه‌س كوژراون.
كاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی فڕۆكه‌یه‌ك چه‌ند موشه‌كێـكی گرتۆته ماڵێـكی تایبه‌ت له نزیـك گوندی میرانشـا له ناوچه‌ی خێڵه‌كی باكوری وه‌زیرسـتان.
شـایانی باسه حكومه‌تی پاكسـتان زنجیره‌یه‌ك هێرشی ئه‌مریكایی گومان لێـكراوی بۆ سه‌ر خاكی وڵاته‌كه‌ی سه‌رزه‌نشـت كردووه.
ژماره‌یه‌ك كاربه‌ده‌سـتی باڵای ئه‌مریكا كه ناویان ئاشـكرا نه‌كراوه پـشـتڕاسـتیان كردۆته‌وه كه‌وا له‌م دوایـیانه‌دا هێزه‌كانی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له نزیـك سـنووره‌كانی ئه‌فغانسـتانه‌وه چه‌ند گورزیان له ناو پاكسـتان هاویشـتووه. كاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن سه‌رۆك بوش له مانگی حه‌وتدا به نهێنی ڕێـگه‌ی به له‌شـكری ئه‌مریكا داوه به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی ئیسـلام ئاباد هه‌ڵمه‌تی زه‌مینی بۆ ناو پاكسـتان به‌رن.