وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك به به‌ره‌وپـێشـچوونی وتووێـژه‌كانی ئاشـتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئیسـرائیل تاوتوێی پـلانێـك بۆ هاندانی نیشتهجێیبووه جوله‌كه‌كان ده‌كات تا كه‌ناری ڕۆژئاوای داگیركراو چۆڵ بكه‌ن.
ڕۆبه‌رت بـێرگهر له نووسینگه‌ی ده‌نگی ئه‌مریكا له ئۆرشه‌لیم ڕاپـۆرتێـكی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه و هاوكارمان موعته‌به‌ر شـیروانی به كوردی ئاماده‌ی كردووه.
بۆ یه‌كه‌م جار كابینه‌ی ئیسـرائیل به‌رنامه‌یه‌كی تاوتوێ كرد بۆ قهرهبوودانهوهی نیشـتهجێـكراوه جوله‌كه‌كان له كه‌ناری ڕۆژئاوا ئه‌گه‌ربێت و به خۆشی خۆیان ماڵه‌كانیان چـۆڵ بكه‌ن.
سه‌رۆك وه‌زیر ئێهود ئۆڵمه‌رت ده‌ڵێت ئیسـرائیل تێـكڵاوی گفتوگۆی به‌رده‌وام و جدیـیه له‌گه‌ڵ فه‌له‌سـتینیـیه‌كان، وه ئاشـكرایه نیشـتهجێـكان به‌پـێی ڕێـكه‌وتنێـكی كه دێته دی ههڵـدهوهشـێنرێنهوه.
ئه‌و گوتی ئینجا بۆیه ئیسـرائیل ده‌بێت ئاماده‌بێت هه‌نگاوی پـێویسـت بنێت بۆ دابینكردنی خانووبه‌ره‌ی نوێ بۆ نیشـتهجێكراوهكان.
به‌پـێی ڕاپـۆرتان ئیسرائیل پـێشـنیازی 93 له سه‌دی كه‌ناری ڕۆژئاوای به فه‌له‌سـتینیـیه‌كان داوه، ئه‌وه‌ش به‌و مانایه‌یه كه ده‌یان نیشـته‌جێی دور ههڵـكهوتوو چۆڵ ده‌كرێن.
به‌پـێی پـێشـنیازی قهرهبوودانهوه هه‌ر بنه‌ماڵه‌یه‌كی نیشـتهجێـكراوان نزیكه‌ی 280 هه‌زار دۆلاریان ده‌درێتێت تا بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئیسـرائیل.
كابینه ده‌نگی له‌سه‌ر ئه‌و به‌رنامه‌یه نه‌دا و هه‌ندێ له وه‌زیره‌كان دژایه‌تی خۆیان ده‌ربڕی.
وه‌زیری كابینه ڕافی ئیتان گوتی نیشـتهجێـكراوهكان نابێت له ماڵ و حاڵیان ههڵـكهندرێن تا ئه‌و كاته‌ی ڕێـكه‌وتنێـكی ئاشـتی یه‌كجاری دێته دی، وه ئه‌و پـێشـنیازه‌ی ئێسـتا ههڵـوێـستی ئیسـرائیل له گفتوگۆكان لاواز ده‌كات.
ڕێبه‌رانی نیشـتهجێـكان توڕه‌ن و ده‌ڵێن حكومه‌ت ده‌رسی خۆی له ده‌رچوونی ئیسـرائیل له كه‌رتی غه‌ززه سێ سـاڵ له‌وه‌وپـێش وه‌رنه‌گرتووه كاتێـك 21 نیشته‌جێی جوله‌كان ههڵوهشـێنرانهوه. ئیسـرائیل می‌داد له نیشته‌جێی شیلۆ له كه‌ناری ڕۆژئاوا ده‌ژی ده‌ڵێت مومكین نیـیه بۆ خه‌ڵـكی ئه‌وانه‌ی ئاشـتی و ئاسایشـیان بۆ ئیسـرائیل ده‌وێت بـبینن كه باری ئێسـتای كشـانه‌وه، ده‌ست له خاك كشـانه‌وه و ته‌سلیمكردنی یارمه‌تیده‌ربێت.
له‌وه‌تای ده‌رچوون له غه‌ززه فه‌له‌سـتینـیـیه‌كان به هه‌زاران موشه‌كیان له ئیسـرائیل ههڵـكردوون. وه نیشته‌جێكراوه‌كان ده‌ڵێن هه‌مان شـت له كه‌ناری ڕۆژئاواش ڕووده‌دات ئه‌گه‌ر ئیسـرائیل ده‌ربچێت.