هاوسه‌ری خانم بێنه‌زیر بۆتۆی سه‌رۆك وه‌زیری پـێشـووی پاكسـتانی تیرۆركرا‌و سه‌ركه‌وتنی له هه‌ڵـبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی پاكسـتاندای تۆمار كردووه.
عاسف عه‌لی زارداری ڕابه‌ری حزبی گه‌لی پاكسـتانی له ده‌نگدانه‌كه‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ی په‌رله‌مانی پاكسـتانی و هه‌روه‌ها له چوار ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان نزیكه‌ی له سه‌دا 70 ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه و به ته‌واوی به‌سه‌ر دوو نه‌یاری سه‌عیدوزه‌مان سدقی و موشاهید حوسه‌یندا زاڵبووه.
به‌ڕێز زارداری له كۆی 702 ده‌نگی په‌رله‌مانتاران 482 ده‌نگی چنیوه‌ته‌وه. عاسف عه‌لی زارداری ده‌بێته جێـگره‌وه‌ی په‌روێز موشـه‌ڕه‌فی سه‌رۆكی پـێشـووی وڵات، ئه‌وه‌ی له مانگی ڕابردوودا له‌و ده‌مه‌ی ڕووبه‌ڕووی تاوانباركردن بۆوه ده‌ستی له پـۆسـتی سه‌رۆكایه‌تی هه‌ڵـگرت.
دوای ده‌نگدانه‌كه‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ی په‌رله‌مانی پاكسـتانی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان دروشـمی بژی بێنه‌زیر بۆتۆ و زارداریـیان ده‌چڕی. هاوكات دوو كچه‌كه‌ی خانم بۆتۆ وێنه‌ی دایكیان به‌رزكردبۆوه.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه لێـپـرسـراوانی حزبی گه‌لی پاكسـتانی ده‌ڵێن سه‌ركه‌وتنی زارداری له هه‌ڵـبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیدا سه‌ركه‌وتنه بۆ دیموكراسی له وڵات‌دا.
وه‌ك سه‌رۆكی نوێی پاكسـتانی عاسف عه‌لی زارداری ڕووبه‌ڕووی چه‌ندان گرفت و ئاسـته‌نگ ده‌بێته‌وه، له نێویاندا به‌گژداچوونه‌وه‌ی توندوتیژی په‌ره‌سـه‌ندووی میلیشـیاكان و هه‌روه‌ها چاكردنی ئابوری لاوازی وڵاته. به‌ڕێز زارداری په‌یمانی داوه له دژی تێرۆریسـتان بجه‌نگێت و دادوه‌رانی دادگای باڵا بگێڕێته‌وه سه‌ر كاره‌كانیان، ئه‌وانه‌ی له لایه‌ن په‌روێز موشـه‌ڕه‌فی سه‌رۆكی پـێشـووی پاكسـتانی له‌سه‌ر كاره‌كانیان لابران.