پـۆلیسی گورجسـتان كوڕی یه‌كه‌م سه‌رۆكی وڵاتیان له پاش سه‌رده‌می یه‌كێتی سـۆڤێته‌وه به تاوانی پـیلان‌گێڕان بۆ ئه‌نجامدانی كوده‌تا به‌سه‌ر حكومه‌ت و سـیخوڕی بۆ ڕوسـیا ده‌سـتگیركرد.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ده‌سه‌ڵاتدارانی گورجی هه‌واڵی ده‌سـتگیركردنی تـسـۆتنی گه‌مساخوردیایان پـشـتڕاستكرده‌وه كه ڕۆژی چوارشه‌ممه له فڕۆكه‌خانه‌ی تبلیسی پایته‌خت ده‌سـتگیركرابوو.
شـایانی باسه له‌وه‌ته‌ی مانگی یازده‌ی سـاڵی 2007 وه ده‌سه‌ڵاتدارێتی گورجسـتانی ویسـتبوویان ناوبراو ده‌سـتگیربكه‌ن به تۆمه‌تی پـلان دانانی كوده‌تای شـكستخواردوو به‌سه‌ر سه‌رۆك میخائیل سـاكه‌شـڤیلیدا. هه‌روه‌ها تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی به ده‌زگای سـیخوڕی ڕوسیاوه له‌سه‌ر بوو.
دادپـرسـانی گورجسـتان ئه‌و تۆمه‌ته‌یان ئاڕاسـته‌ی ناوبراو كردبوو دوای خۆپـیشـاندانێـكی به‌رفراوان له دژی به‌ڕێز سـاكه‌شـڤیلی.
له لای خۆیه‌وه سه‌رۆك سـاكه‌شـڤیلی ڕوسـیای به ورووژاندنی ئه‌و خۆپـیشـاندانه تۆمه‌تباركردبوو، به‌ڵام ڕوسـیا نكۆڵی له‌و تۆمه‌ته ده‌كات.