به مه‌به‌سـتی له نزیكه‌وه بینینی ڕه‌وشی ناو شـارۆچكه‌ی خانه‌قین و ئه‌نجامدانی وتووێـژ و دانوسـتاندن له‌گه‌ڵ به‌رپـرسـانی حزبی و حكومی ئه‌و ناوچه‌یه و هه‌روه‌ها دۆزینه‌وه‌ی ڕێـگه چاره‌یه‌ك بۆ ئه‌و ناكۆكیـیه‌ی كه به‌م دوایـیانه له نێوان حكومه‌تی ناوه‌ندی عێراق و هه‌رێمی كوردسـتان له‌سه‌ر هاتنی له‌شـكری فیدراڵ بۆ ناوچه‌ی خانه‌قین دروسـت بووه، ڕۆژی چوارشه‌ممه شـاندێـكی حكومه‌تی عێراق كه پـێـكهاتبوو له ژه‌نه‌ڕاڵ بابه‌كر زێباری سه‌رۆكی سـتوونه‌كانی له‌شـكری عێراق و نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی به‌رگری و نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ناوخۆ و فه‌رمانده‌ی هێزی پـیاده‌ی عێراق و فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسـیۆنه له‌شـكریـیه‌كانی پارێزگای دیاله و پارێزگاری دیاله سه‌ردانی شـارۆچكه‌ی خانه‌قینیان كرد، له‌وێ له‌گه‌ڵ شـاند‌ی هه‌رێمی كوردسـتان كه پـێـكهاتبوو له مه‌لا به‌ختیار نوێنه‌ری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردسـتان له خانه‌قین و دكتۆر فوئاد حسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردسـتان و قایمقامی خانه‌قین و ژماره‌یه‌كی دیكه له به‌رپـرسـانی یه‌كێتی نیشـتیمانی كوردسـتان و پارتی دیموكراتی كوردسـتان كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان به‌ست.
له‌و باره‌یه‌وه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا له‌تیف نێروه‌یی له شـاری سلێمانیـیه‌وه ڕاپـۆرتێـكی ناردووه و هاوكارمان خالید فه‌تاح گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ ژه‌نه‌ڕاڵ بابه‌كر زێباری سـازكردووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرت و گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه.