سه‌رۆكی فه‌ره‌نسـا نیكۆلا سـاركۆزی به‌ره‌و دیمه‌شق به‌ڕێـكه‌وتووه تا له ڕۆژی چوارشه‌ممه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی سـوریا به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د كۆبـبێته‌وه، ئه‌مه‌ش له هه‌وڵـێـكدا بۆ بوژاندنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیـیه دیپـڵۆماتیـیهكانی كه سێ سـاڵه له نێو هه‌ردوو وڵاته‌كه‌دا بڕاوه.
په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا ئایه بهتراوی له نووسـینگه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له قاهیره ڕاپـۆرتێـكی ناردووه و هاوكارمان سـمكۆ عه‌زیز به كوردی ئاماده‌ی كردووه.
دوای سێ سـاڵ له پـچڕاندنی فه‌ره‌نسـا له په‌یوه‌ندیـیه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ سـوریادا نیـكۆلا سـاركۆزی بۆ كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌دی هاوتایدا وا یه‌كه‌م سه‌ردانی فه‌رمی دیمه‌شق ده‌كات.
كۆبوونه‌وه‌ی نێوان هه‌ردوو ڕابه‌ری وڵات به هه‌فته‌یه‌ك دوای ئه‌وه بوو كه سـه‌رۆكی سـوریا باڵوێزێـكی نوێی بۆ فه‌ره‌نسـا ده‌سـتنیشـان كرد و ئه‌و پـۆسـته‌ی پـڕكردهوه كه بۆ هه‌ژده مانگ بوو به‌تاڵ بوو.
سه‌ردانی به‌ڕێز سـاركۆزی بۆ دیمه‌شـقی پایته‌ختی سـوریا به ماوه‌یه‌كی كه‌م دوای كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كێتی وڵاتانی ده‌ریای سـپـی ناوه‌ڕاست دێت، ئه‌وه‌ی كه به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌دی سه‌رۆكی سـوریا له فه‌ره‌نسـا ئاماده‌ی بوو. كۆبوونه‌وه‌كه پـرۆژه‌یه‌كی نوێـیه و به مه‌به‌سـتی پـته‌وكردنی هاوكاری نێوان ئه‌وروپا و خۆرهه‌ڵاتی ناوهڕاسـته.
په‌یوه‌ندیـیه‌كانی نێوان فه‌ره‌نسـا و سـوریا له سـاڵی 2005 وه به‌هۆی تیرۆركردنی ڕه‌فیق ئه‌لحه‌ریری سه‌رۆك وه‌زیرانی پـێشـووی لوبنانی گرژ و ئاڵۆز بوو. حكومه‌تی سـوریا نكۆڵی له ده‌ست هه‌بوونی له كوشـتنه‌كه‌ی حه‌ریریدا كردووه. جاك شیراكی سه‌رۆكی ئه‌و ده‌مه‌ی فه‌ره‌نسـا نه‌ك ته‌نها پـشـتگیری له بڕیارێـكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كرد بۆ فشـارخسـتنه سه‌ر سـوریا تاوه‌كو هێزه له‌شـكریـیه‌كانی خۆی له لوبنان بكێشـێته‌وه، به‌ڵـكو به‌ڕێز شـیراك دۆسـتێـكی نزیـكی ڕه‌فیق ئه‌لحه‌ریری كۆچـكردوو بوو.
سه‌رۆكی فه‌ره‌نسـا هه‌نگاوێـكی به‌ره‌و نزیـكبوونهوه له سـوریا نا و هه‌روه‌ها سـاركۆزی ئێسـتا ڕۆڵێـكی چالاك له ناوبژیوانكردنی ئاشـتیـیانه‌ی نێوان سـوریا و لوبناندا ده‌بینێت.
شـیكهرهوانی سـیاسی له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌و باوه‌ڕه‌دان ههڵـوێـستی توندئامێزی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر سـوریا هانی دیمه‌شـقی داوه پـشت به ئێران و ڕوسـیا و هه‌روه‌ها ته‌نانه‌ت فه‌ره‌نسـا بـبه‌سـتێت.