دادگایه‌كی پـیاداچوونه‌وه له سـتانی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوای ئێران پـشـتڕاستی حوكمی چوار سـاڵ زیندانی كرده‌وه كه به‌سه‌ر خه‌باتكاری كورد بۆ مافی ژنان زه‌ینه‌ب بایه‌زیدی داسه‌پـێنرابوو. خانم بایه‌زیدی ته‌مه‌ن بیست و شه‌ش سـاڵان له هه‌ڵـمه‌تی كۆكردنه‌وه‌ی" یه‌ك ملیۆن ئیمزا" چالاك بوو كه له سـاڵی 2006 ئه‌و هه‌ڵـمه‌ته ده‌سـتپـێـكرا بۆ كۆتایی هێنان به فه‌رق و جیاوازی یاسایی به دژی ژنانی ئێرانی ده‌كرێت.
هه‌ڵمه‌تی كۆكردنه‌وه‌ی ئیمزا پـشـتیوانی خه‌باتكاری مافه‌كانی مرۆڤی ئێرانی و هه‌روه‌ها وه‌رگری خه‌ڵاتی ئاشـتی نۆبل شیرین عیبادی هه‌یه كه داخوازی هه‌ڵـمه‌ته‌كه‌ی داوه‌ته په‌رله‌مانی ئێران كه داوای ژماره‌یه‌ك ڕیفۆرم ده‌كات، له ناویان مافی یه‌كسـان بۆ ژنان له بواری هاوسه‌رێتی و ته‌ڵاق، وه مافی ژنان تا بتوانن مافی ناسـنامه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیـیان بده‌نه منداڵانیان، مافی میراتی یه‌كسـان بۆ ژنان، وه مافی یه‌كسـان بۆ ژنان و پـیاوان له كاتی شـایه‌تیدان له دادگا، وه هه‌روه‌ها ڕیفۆرم و گۆڕینی یاساكانی تر كه فه‌رق و جیاوازی له دژی ژنان له ئێران ده‌كات.
زه‌ینه‌ب بایه‌زیدی تاكه خه‌باتكاری مافی ژنان نیـیه له لایه‌ن ڕژێمی تاران گیرابێت. هانا عه‌بدی خوێندكارێـكی ڕه‌وانـناسی له 4 ی مانگی یازده‌ی سـاڵی 2007 له ماڵی باپـیری له سه‌نه‌نده‌ج ده‌سـتگیركرا. وه كاربه‌ده‌سـتان بۆ ماوه‌ی سێ مانگان ڕێـگایان نه‌دا كه‌س بیبینێت. له مانگی شه‌شی ئه‌مسـاڵ ئه‌و پـێـنج سـاڵ زیندانی بۆ بڕاوه كه ده‌بێت دور له شـاری خۆی له شـارۆچكه‌ی گه‌رمی له سـتانی ئازه‌ربایجانی ڕۆژهه‌ڵات بیكێشـێت.
ڕێـكخراوی سه‌ربه‌خۆی چاودێری مافه‌كانی مرۆڤ Amnesty International ده‌ڵێت خانم هانا عه‌بدی" گرتوویه‌كی ویژدانه كه ته‌نیا له‌به‌ر به‌كارهێنانی مافی ئازادی ده‌ربڕینی ڕا و كۆبوونه‌وه به شـێوه‌یه‌كی ئاشـتیـیانه گیرا و ئه‌و تاوانانه‌ی دراونه‌ته پاڵی به مه‌بسـتی سـیاسی بوونه." له ڕاپـۆرتێـكی له مانگی حه‌وت بڵاوكراوه Amnesty International سـه‌رنجی خسـته سه‌ر پـێشـێـلكاریـیه‌كانی مافی مرۆڤی كه‌مایه‌تی كورده‌كان له ئێران له لایه‌ن ڕژێمی تاران، به تایبه‌تی هی ئه‌وانه‌ی داكۆكی له مافه‌كانی مرۆڤ ده‌كه‌ن. ڕاپـۆرته‌كه ده‌ڵێت ژنانی كوردی ئێران" دوو جار ڕووبه‌ڕووی سه‌ختی دێن بۆ وه‌رگرتنی مافه‌كانیان، یه‌كه‌م وه‌ك ئه‌ندامانی كه‌مایه‌تیـیه‌كی نه‌ژادی دوره په‌رێزكراو، دووهه‌م وه‌ك ژن له كۆمه‌ڵـگای زۆر به باوك سـالاریدا."
له به‌شی خۆی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پـشـتیوانی كردووه له هه‌وڵه‌كانی كۆمه‌ڵـگای نێونه‌ته‌وه‌یی و گه‌لی ئێران تا به‌بێ له‌به‌ر چاوگرتنی ڕه‌گه‌ز، ئاین، ژن‌بوون یان پـیاوبوون، مافی یه‌كسـانیان له به‌رامبه‌ر یاسادا هه‌بێت و ئازادبن له به‌كارهێنانی مافه بنچینه‌یی‌یه مرۆڤیـیه‌كانیان.