سه‌باره‌ت به دوایـین هه‌واڵی مه‌سه‌له‌ی هاتنی هێزكانی له‌شـكری عێراق بۆ ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری خانه‌قین په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا له‌تیف نێروه‌یی ڕاپـۆرتێـكی ناردووه و هاوكارمان جانی دیلان گفتوگۆی له‌گه‌ڵ دیاری حسێن به‌رپـرسی پارتی دیموكراتی كوردسـتان له خانه‌قین سـازكردووه.
له‌تیف نێروه‌یی ده‌ڵێت ڕۆژی چوارشه‌ممه زۆربه‌ی دانیشـتووانی شـاری خانه‌قین ئاڵای كوردسـتانیان له‌سه‌ر ماڵه‌كانیان هه‌ڵـكردووه و ئه‌و به‌رپـرسـه كوردانه‌ی چوونه‌ته خانه‌قین تاكو ئێسـتا له‌و ناوچه‌یه ماونه‌ته‌وه و چاوه‌ڕێی بڕیاری به‌غدا ده‌كه‌ن.
دیاری حسێن ده‌ڵێت ئێمه به گومانین له هاتنی له‌شـكری عێراق بۆ ناوچه‌كه‌مان چۆنكه به‌ر له هاتنیان ئێمه‌یان له چۆنێتی ئۆپه‌راسـێۆنه‌كه‌یان ئاگادار نه‌كردۆته‌وه. پاشـان ده‌ڵێت ئێمه ئاماده‌ین هاوكاری له‌شـكری عێراق بكه‌ین بۆ نه‌هێشتنی تێرۆر، به‌ڵام ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له‌و ئۆپه‌راسـیۆنه لاوازكردنی ده‌سه‌ڵاتی كوردی بێت و گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی عه‌ره‌به به‌عسی و شـۆفێنیـیه‌كان بێت بۆ ناوچه‌كه‌مان ئه‌وا ئه‌وه به ئێمه قبۆڵ ناكرێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرت و گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه.