هاوكارمان حه‌یده‌ر كه‌ریم له شـاری دێنڤه‌ری ویلایه‌تی كۆلۆرادۆیه بۆ له نزیكه‌وه ئاگاداربوون له كۆنگره‌ی نیشـتیمانی دیموكراته‌كان. سه‌باره‌ت به ڕۆژی دووهه‌می كۆنگره‌كه ڕاپـۆرتێـكی ناردووه و پاشـان هاوكارانمان هێرۆ زه‌نگه‌نه و كاوه كرمانج گفتوگۆیه‌كی سه‌باره‌ت به كۆنگره‌كه له‌گه‌ڵدا سـازده‌كه‌ن.
ده‌توانن گوێبیستی ڕاپـۆرت و گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه.
پارتی دیموكرات له دووهه‌مین ڕۆژی كۆنگره‌ی نیشـتیمانیدا وه‌ك چاوه‌ڕوان ده‌كرا ڕێبه‌ره ناوداره‌كانی له كۆنگره‌كه‌دا له به‌رده‌می نوێنه‌رانی ویلایه‌ته‌كان كه‌وتنه ڕه‌خنه‌گرتن له سه‌رۆك بوش و جۆن مه‌ككه‌ینی پاڵێوراوی كۆماری و داوایان له دهلهگهتهكانی هێله‌ری كلنتن كرد كه پـشـتیوانی ته‌واو له پاڵێوراوی دیموكرات بكه‌ن بۆ پـۆسـتی سه‌رۆكی ئه‌مریكا.
فه‌رمانداری پـێشـووی ویلایه‌تی ڤێرجینیا مارك وارنه‌ر وتاری سه‌ره‌كی و گرنگی پـێشـكه‌ش كرد و تیایدا وتی خوڵك هه‌میشه پـرسیارم لێده‌كه‌ن كه گه‌وره‌ترین ڕه‌خنه‌م له سه‌رۆك بوش چیـیه، بێ گومان ئێوه‌ش هی خۆتان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه ڕه‌خنه‌ی منه له سه‌رۆك بوش هه‌ر ته‌نیا جیاوازی سـیاسهتهكان نیـیه به‌ڵـكو ڕاسـتیـیهكهی ئه‌وه‌یه ئه‌م سه‌رۆكه هه‌رگیز سـوودی له به‌هره و سه‌رچاوه مه‌زنه‌كانمان وه‌رنه‌گرتووه كه توانا و پابه‌ندی گه‌لی ئه‌مریكایه.
وارنه‌ر ده‌ڵێت " ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیـیه نه‌یتوانیـوه باوه‌ڕ بكات به‌وه‌ی كه ئێمه چی ده‌توانین وه‌ده‌ست بهێنین وه‌ك نیشـتیمانێـك كاتێـك كه هه‌موومان پـێـكه‌وه كاربكه‌ین. جۆن مه‌ككه‌ینیش به‌ڵێنی هه‌ر هه‌مان شـت ده‌دات و نه‌خشه‌یه‌كی هه‌یه كه قه‌رز و له‌نگی ئابوری یه‌كجار زۆر به‌رز ده‌كاته‌وه و بۆ نه‌وه‌كانمان جێیده‌هێڵێت. هیچ سـتراتیجیـیهكی ڕاسته‌قینه‌ی نیـیه بۆ خسـتنه گه‌ڕه‌وه و بۆ ژێرخانه ههژاوهكهمان. هه‌روه‌ها به‌رده‌وام ده‌بێت له خه‌رجكردنی ده هه‌زار ملیۆن دۆلار له مانگیـكدا له عێراق. نازانم ئێوه چی ده‌ڵێن، به‌ڵام ئه‌وه ڕاست نیـیه و ئه‌وه چوار سـاڵی دیكه‌یه كه ئێمه ناتوانین بیگرینه ئه‌سـتۆ."
دره‌نگانێـكی ڕۆژی سێشه‌ممه هێله‌ری كلنتن وتارێـكی خۆی له كۆتایی دووهه‌مین ڕۆژی كۆنگره‌ی نیشـتیمانی دیموكرات پـێشـكه‌ش كرد و سه‌ره‌تا ئاماژه‌ی به هه‌وڵه‌كانی ته‌واوی ژیانی كرد له پـێناو خزمه‌تكردنی وڵاته‌كه و خه‌ڵـكی ئه‌مریكا به تایبه‌تی به‌رگریـكردن له مافه‌كانی ژنان و هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ئهمریكایـیهك ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی هه‌بێت بیمه‌ی ته‌ندروسـتی بۆخۆی وه‌ده‌ستبهێنێت.
هێله‌ری ده‌ڵێت " من 35 سـاڵم له سه‌نگه‌ره‌كان به‌سه‌ر نه‌بردووه به‌رگری له منداڵان بكه‌م و هه‌وڵ و كۆشـش بكه‌م بۆ بایه‌خی ته‌ندروسـتی سه‌رانسه‌ری و یارمه‌تیدانی باوك و دایكان و كار و خێزانه‌كانیان هاوسه‌نگ بكه‌ن، هه‌روه‌ها ململانێـكردن بۆ مافه‌كانی ژنان له ناو وڵات و له سه‌رانسه‌ری جیهاندا تا ئه‌ندامێـكی دیكه‌ی كۆماری له كۆشـكی سـپی بـبینم و به‌ڵێنه‌كانی وڵاته‌كه‌مان و خه‌ون و ئومێده‌كانی گه‌له‌كه‌مان به فیڕۆ بدات."
هه‌ر وه‌ك چاوه‌ڕوانیش ده‌كرا هێله‌ری كه‌وته هێرشـكردنه سه‌ر سـیاسه‌ته‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بوش و به‌رنامه‌كانی جۆن مه‌ككه‌ینی پاڵێوراوی كۆماری، به تایبه‌تی له باری ئابوریـیه‌وه.
هێله‌ری ده‌ڵێت " جۆن مه‌ككه‌ین ده‌ڵێت ئابوری باشه و جۆن مه‌ككه‌ین پـێی وانیـیه كه‌وا 47 ملیۆن ئه‌مریكی به‌بێ بیمه‌ی ته‌ندروسـتی كارهسـاتێـكه. جۆن مه‌ككه‌ین ده‌یه‌وێت ته‌ئمینی كۆمه‌ڵایه‌تی بكاته به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌تی. هه‌روه‌ها له سـڵی 2008 هێشـتا له‌و باوه‌ڕه‌دایه كه شـتێـكی ئاسایییه كاتێـك كه ژنان به هه‌مان شـێوه‌ی پـیاوان موچه وه‌رناگرن بۆ هه‌مان كاری كه پـیاوان ده‌یكه‌ن."
پاشـان هێله‌ری وتی به به‌رنامه‌یه‌كی وه‌ك ئه‌وها شـتێـكی له جێ و ئاسایییه كه‌وا جۆرج بوش و جۆن مه‌ككه‌ین له هه‌فته‌ی داهاتوو له شـاری توین سـتی پـێـكه‌وه ده‌بن، واته له كۆنگره‌ی كۆماریـیه‌كان له ویلایه‌تی مهنهسـۆتا. وتی چونكه ئه‌م ڕۆژانه زۆر سه‌خته له یه‌كیان جیا بكه‌یته‌وه.
هێله‌ری له زۆربه‌ی وتاره‌كه‌یدا هه‌روه‌هاش داوای له ئه‌ندامانی پارتی دیموكرات كرد كه پـشـتیوانی له باراك ئۆباما بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به سه‌رۆكی ئه‌مریكا هه‌ڵـبژێردرێت و وتی پارتی دیموكرات هیچی تر ناتوانێت دهرفهتێـك یاخود دهنگێـك له ده‌ست بدات. هێله‌ری وتی باراك ئۆباما به شـێوه‌یه‌كی لێهاتوو و گونجاو كۆتایی به شه‌ڕی عێراق ده‌هێنێت و سه‌ربازه‌كانمان ده‌هێنێته‌وه وڵات كه ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێـكی یه‌كه‌مه بۆ چاكردنه‌وه‌ی هاوپهیمانیـیهكانمان له سه‌رانسه‌ری دونیا.
هه‌روه‌هاش وتی ئه‌مریكا خۆشبه‌خته كه‌وا جۆ بایدن له پاڵ باراك ئۆباما ده‌بێت. وتی ئه‌و ڕێبه‌رێـكی به‌هێز و كه‌سێـكی چاكه و له كێشـه‌كانی ئابوری و سهختیـیهكانی ده‌ره‌وه تێده‌گات، بۆیه پـێویسـته هه‌موومان یه‌ك بگرین و باراك ئۆباما به سه‌رۆك ههڵـبژێرین.