له‌شـكری توركیا ده‌ڵێت بۆمببارانی شوێنێـكی كورده سه‌رهه‌ڵـداوه‌كانی له باكوری عێراق كردووه.
له‌شـكر ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی نووسیویه‌تی فڕۆكه جه‌نگیـیه‌كانی توركی هێرشـیان كردۆته سه‌ر حه‌شـارگه‌یه‌كی كورده سه‌رهه‌ڵـداوه‌كان له ناوچه‌ی ئاڤاشین – باسیان، وه ده‌شڵێت هێرشه‌كه سه‌ركه‌وتوو بووه، به‌ڵام هیچ ورده‌كاریـیه‌كی تری نه‌داوه. توركیا ده‌ڵێت سه‌رهه‌ڵـداوه‌كان وا باوه‌ڕ ده‌كرێت پلانی هێرشـێـكیان بۆ سه‌ر توركیا هه‌بووبێت.
ئه‌مسـاڵ توركیا ئۆپه‌راسـیۆنه له‌شـكریـیه‌كانی دژی سه‌رهه‌ڵـداوانی په‌كه‌كه زۆرتر كردووه له توركیا و سـنووره‌كانی باكوری عێراق له‌و شـوێنه‌ی كه سه‌رهه‌ڵـداوه‌كان بنكه‌یانی لێـیه.
له سـاڵی 1984 وه په‌كه‌كه بۆ خودموختاری له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی توركیا شه‌ڕ ده‌كات و توندوتیژیـیه‌كه‌ی نێوانیان زیاتر له 30 هه‌زار كه‌سی كوشـتووه.
توركیا و وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و یه‌كێتی ئه‌وروپا په‌كه‌كه كه به پارتی كرێكارانی كوردسـتان ناسراون به گروپـێـكی تێرۆریست له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن.
سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا زنار كایه له ئه‌نكه‌ره‌وه ڕاپـۆرتێـكی ناردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 1:21 خوله‌كه.