سه‌رۆكی ئه‌مریكا جۆرج بوش ده‌ڵێت هه‌ردوو هه‌رێمی ئوسـیتیای باشور و ئه‌بخازیای جوداخواز ده‌بێت وه‌ك به‌شـێـكی خاكی گورجسـتان بمێنـنه‌وه.
ڕۆژی شه‌ممه له كێڵگه‌كه‌ی خۆیدا له ته‌كسـاس سه‌رۆك بوش به په‌یامنێرانی گوت كه‌وا هه‌ڵوێستی كۆمه‌ڵی نێونه‌ته‌وه‌یی له بوونی ئه‌و دوو هه‌رێمه له نێو سـنووره‌كانی گورجســتاندا ڕوون و ئاشـكرایه. هه‌روه‌ها ڕوسـیای ئاگادار كرده‌وه له‌وه‌ی هیچ وتووێـژێـك سه‌باره‌ت به‌و مه‌سه‌له‌یه ناكرێت.
سه‌رۆك بوش ئه‌مانه‌ی ڕاگه‌یاند دوابه‌دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كۆنده‌لیزا ڕایس و ژماره‌یه‌ك له ڕواێژكارانی ئاسایشی نیشـتیمانی.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا جارێـكی دیكه داوای له ڕوسـیا كرد ڕێز له ڕێـكه‌وتنـنامه‌ی ئاگربه‌ست بگرێت و هێزه‌كانی خۆی له گورجسـتان بكشێنێته‌وه.
له لایه‌كی تره‌وه سـكرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بان كی مون بۆ تاوتوێـكردنی هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌سه‌ر ئه‌م ناكۆكیـیه ڕۆژی شه‌ممه له‌گه‌ڵ ڕاوێژكاره باڵاكانی كۆبۆوه.