سه‌رۆكی ئێرانی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد بۆ سه‌ردانێـكی دوو ڕۆژی له توركیایه.
ڕۆژی پـێنجشه‌ممه پاش ده‌مێـكی كورت له گه‌یشـتنی بۆ ئسـته‌نبوڵ به‌ڕێز ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له‌گه‌ڵ هاوتا توركه‌كه‌ی عه‌بدوڵڵا گول له پشـت ده‌رگای داخراودا كۆبۆوه. چاوه‌ڕوان ده‌كرێت هه‌ردوو ڕێبه‌ر هه‌ر ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له كۆنفرانسـێـكی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاماده‌بن.
بڕیاره ڕۆژی هه‌ینیش ڕێبه‌ری ئێرانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیری توركیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كۆبـبێته‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی فه‌رمی ئێران IRNAده‌ڵێت ڕێبه‌رانی توركیا و ئێران باس له پـرسـه و به‌رژه‌وه‌ندیـیه‌كانی هه‌ردوو وڵاتیان ده‌كه‌ن و هه‌روه‌ها پـرسه هه‌رێمی و نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كانیش.
سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵه په‌یامنیری ده‌نكی ئه‌مریكا زنار كایه له ئسـته‌نبوڵه‌وه ڕاپـۆرتێـكی ناردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 1.36 خوله‌كه.