دوابه‌دوای ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی كه 2 قوربانی و به لایه‌نی كه‌مه‌وه 7 برینداری لێـكه‌وته‌وه به‌رپـرسـانی عێراقی هاتوچۆیان له پارێزگای دیاله له خۆرهه‌ڵاتی عێراقدا قه‌ده‌غه كرد.
كاربه‌ده‌سـتان گوتوویانه هێرشـبه‌ره‌كه ماشـێـنه‌كه‌ی له باقوبه‌ی پایته‌ختی دیاله كێشـا به كاروانێـكی كاربه‌ده‌سـتانی باڵای عێراقیدا كه بریتی بوو له پارێزكاری دیاله، به‌ڵام هیچ زیانێـكی پـێنه‌گه‌یشت.
ته‌قینه‌وه‌كه دووهه‌مین هێرشی خۆكوژیـیه له‌و شـاره‌دا له ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوو. له ڕۆژی دووشه‌ممه‌شـدا هێرشـبه‌رێـكی ژنی خۆكوژ له نزیـك كۆمه‌ڵـێـك كارمه‌ندانی پـۆلیس له باقوبه خۆی ته‌قانده‌وه و كارمه‌ندێـكی پـۆلیس له ئاكامدا گیانی له‌ده‌سـتدا.
هێزه‌كانی عێراق و ئه‌مه‌ریكا له‌م دوایـیه‌دا هه‌ڵـمه‌ته‌كانیان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تێرۆریسـتان له پارێزگای دیاله ده‌سـتپـێـكردبوو. سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نوری ئه‌لمالیكی به‌ڵـێنی لـێـبوردنی داوه له‌و میلیشـیایانه‌ی خۆیان ته‌سـلیم ده‌كه‌ن.
هه‌رچه‌ندێـكه حكومه‌تی عێراق له ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا ڕایگه‌یاند كه‌وا به شـێوه‌یه‌كی كاتی هه‌ڵـمه‌ته‌كانی له پارێزگای دیاله ڕاده‌گرێت تا ده‌رفه‌تێك بۆ خۆ ته‌سلیمكردنی چه‌كداران بخولقێت.