میخائیل سـاكه‌شـڤیلی سه‌رۆكی گورجسـتان ده‌ڵێت نووسـراوێـكی ئاگربه‌سـتی مۆركردووه كه یه‌كێتی ئه‌وروپا پـشـتیوانی ده‌كات بۆ ڕاگرتنی شه‌ڕ له نێوان گورجستان و ڕوسـیادا.
بێرنارد كۆشـنه‌ر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسـا و ئه‌لیگزانده‌ر سـتاب وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فله‌ندا ڕۆژی دووشه‌ممه ئه‌و به‌ڵـگه‌نامه مۆركراوه‌یان بردووه بۆ مۆسـكۆ وه‌ك هه‌وڵێـكی ئاست به‌رز بۆ كۆتایی هێنان به شـه‌ڕ له گورجسـتان.
هاوكات فڕۆكه جه‌نگیـیه‌كانی ڕوسـیا بۆردومانی ژماره‌یه‌ك ئامانج و نیشـانی ناو گورجسـتانیان كردووه و كاربه‌ده‌سـتانی ڕوسـیاش ڕایانگه‌یاندووه كه هێزه سه‌ربازیـیه‌كانی گورجسـتان به‌رده‌وامن له ته‌قه‌كردن له پایته‌ختی هه‌رێمی ئۆسـیتیای باشور، وه ده‌شڵێن هێشـتاش ئه‌و شـاره له ژێر كۆنتڕۆڵی ته‌واوی ڕوسـیادایه.