مه‌سه‌له‌ی به‌رنووسی ده‌سـتوری هه‌رێمی كوردسـتان و تێڕوانینه جیاجیاكان له‌سه‌ر به‌ند و بڕگه‌كانی بابه‌تی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی به‌رنامه‌ی پانۆرامایه، سه‌ره‌تا به‌ڵـێن سـاڵح ده‌ڵێت:
به چاوخشـاندنه‌وه به په‌یوه‌ندی نێوان دامه‌زراوه‌كان له وڵاته دیموكراسـیـیه‌كاندا ده‌سـتور ڕۆڵی سه‌ره‌كی و بنچینه‌یی هه‌یه له پـێـكهێنانی په‌یوه‌ندی و سـنووره‌كانی نێوان ئه‌و دامه‌زراوانه‌دا، واته سه‌رۆكایه‌تی وڵات، حكومه‌ت، په‌رله‌مان، هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریش كه هه‌ر هه‌موویان به‌پـێی ده‌سـتوری ئه‌و وڵاته پـێـكده‌هێنرێن. دسـتور هه‌میشه ده‌سه‌ڵاتی ڕاسـته‌قینه‌ی كۆمه‌ڵـگایه و له سـه‌رو ئه‌و ده‌سـه‌ڵاتانه‌شه‌وه‌یه كه به ده‌سه‌ڵاته‌كانی جێبه‌جێـكردن و یاسادانان و دادوه‌ریش داده‌نرێن.
پـێشـتر له په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردسـتانی عێراقدا گفتوگۆ له‌سه‌ر داڕشـتنی ده‌سـتوری هه‌رێم كرا و به‌ڵام دواتر له‌به‌ر چه‌ند هه‌لومه‌رجێـك ئه‌و گفتوگۆیانه دواخران. یه‌ك له‌و مه‌سه‌لانه‌ش كه بووه هۆی دواخسـتنی ته‌واوكردنی وتووێـژه‌كان له‌سه‌ر به‌رنووسی ده‌سـتوری هه‌رێم و ئه‌وه‌ش كه بخرێته ڕفراندۆمه‌وه ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ره‌كانی جێبه‌جێـكردنی به‌ندی 140 ی ده‌سـتوری عێراق بووه. ئه‌و كاته و به‌دوریش نازانرێت له گفتوگۆكانی ئێسـتاشـدا به‌ندێـكی تری ئه‌م به‌رنووسـی ده‌سـتوره مشـتومڕی گه‌رم‌وگوڕ به دوای خۆیدا بهێنێت. مشت‌ومڕ له‌سه‌ر ئه‌و به‌نده‌ی په‌یوه‌ندی به ئاینی ئیسـلام و به شه‌ریعه‌ته‌وه هه‌یه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 11:40 خوله‌كه.