سه‌رۆكی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا جۆرج بوش داواكاریـیه‌كی تری بۆ ئازادی و ڕاده‌ربڕین له چیندا خسـته ڕوو، چه‌ند كاتژمێرێـك به‌ر له ده‌سـپـێـكی یاریـیه‌كانی ئۆڵمپـی به‌یجین.
ڕۆژی هه‌ینی له میانه‌ی ڕێوڕه‌سـمی كردنه‌وه‌ی باڵوێزخانه‌ی نوێی ئه‌مریكا له پایته‌ختی چین به‌ڕێز بوش ئه‌مانه‌ی ڕاگه‌یاند. سه‌رۆك بوش گوتی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه ڕێـگه به ئازادی ڕاده‌ربڕین و بیروباوه‌ڕ ده‌ده‌ن زیاتر خۆشـگوزه‌رانن و زیاتریش ئاشـتی تیایاندا به‌رقه‌رار ده‌بێت.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا گوتی باڵوێزخانه‌ی نوێی به‌رفراوانی ئه‌مریكا له چین ڕه‌نگدانه‌وه‌ی بنچینه‌ی پته‌وی په‌یوه‌ندیـیه‌كانی نێوانیانه. هه‌روه‌ها ئاماژه‌شی به‌وه دا كه چین هه‌فته‌ی ڕابردوو باڵوێزخانه‌ی نوێی له واشـنتن كردۆته‌وه.