هێزه‌كانی سـوپای گورجسـتان به شـه‌ڕه‌وه چوونه ناو پایته‌ختی هه‌رێمی جوداخوازی ئۆسـتیا له باشـوری وڵات. سه‌رۆكی گورجسـتان میخائیل سـاكه‌شڤیلی ده‌ڵێت ڕوسـیا جه‌نگ دژی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات.
به‌ڕێز سـاكه‌شـڤیلی به ته‌له‌فیزیۆنی CNNی ئه‌مریكی ڕاگه‌یاند كه تانكه‌كانی ڕوسـیا چوونه‌ته ناو ئه‌و هه‌رێمه‌وه له‌و ده‌مه‌ی كه هێزه‌كانی له‌شـكری گورجسـتان له شـه‌ڕی ده‌سه‌ڵاتدان به‌سه‌ر ته‌سـكینڤالی پایته‌ختی ئه‌و هه‌رێمه.
به‌ڕێز ساكه‌شـڤیلی گوتی فه‌رمانی هه‌ڵـمه‌تی له‌شـكری به‌رفراوانی ده‌ركردووه بۆ سه‌پاندنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه‌دا.
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئۆسـتیای باشور ده‌ڵـێن 15 كه‌س له ئاكامی شه‌ڕ كوژراون.
له مۆسكۆ وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕوسـیا ڕایگه‌یاند كه تانكه‌كانیان پـشـتگیری له ئاشـتی پارێزانی ڕوسـیا ده‌كه‌ن، ئه‌وانه‌ی هه‌نووكه له ئۆسـتیای باشورن.
له لای خۆیانه‌وه ده‌سه‌ڵاتدارانی گورجسـتان داوایان له ڕوسـیا كردووه هێرشـی ئاسـمانی بۆ سه‌ر شـاره‌كانی گورجیا ڕابگرن ، به‌ڵام ڕوسـیا نكۆڵی له‌و كاره كردووه.
گوته‌بـێژێـكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی گورجسـتان ڕایگه‌یاند كه فڕۆكه‌كانی ڕوسـیا بۆمبارانی بنكه‌كانی گورجسـتانیان له ده‌ره‌وه‌ی ته‌بلیسی پایته‌خت كردووه.
سه‌رۆك سـاكه‌شـڤیلی ده‌ڵێت هێزه‌كانی سـوپای گورجسـتان 2 فڕۆكه‌ی جه‌نگی ڕوسـیایان خسـتۆته خوارێ.
شــایانی باسه سه‌رۆكی ڕوسـیا دمیتری مێدڤێدێڤ به‌ڵێنی دا به‌رگری له خه‌ڵـكی ڕوسـیای ئۆسـتیای باشور بكات له‌و شـوێنه‌ی كه زۆربه‌ی دانیشـتوانی پاسـپـۆرتی ڕوسیـیان هه‌یه.
فلادیمیر پـوتنی سه‌رۆك وه‌زیرانی ڕوسـیاش له‌شـكركێشـی گورجسـتانی سه‌رزه‌نشـت كرد و به‌ڵـێنی تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌ی دا.