ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕێـكخراوی لێـبوردنی جیهانی Amnesty International ڕاپـۆرتێـكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا ده‌ڵێت ئێران جوداكاری له‌گه‌ڵ هاوڵاتیـیانی كوردی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات و كارێـكی ئه‌وتۆشی بۆ ڕاگرتنی ئه‌و جوداكاریـیه نه‌كردووه و هۆشـداریشی دا كه ڕه‌نگه ئه‌و كێشه‌یه به‌ره‌و خراپـتر بڕوات.
له‌و باره‌یه‌وه هاوكارمان موعته‌به‌ر شـیروانی وتووێـژێـكی له‌گه‌ڵ Drewery Dyke نووسـه‌ری ڕاپـۆرته‌كه سـازداوه و پاشـان ڕاپـۆرتێـكی له‌سه‌ر تێبینییهكانی ئاماده‌كردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 5:57 خوله‌كه.
هه‌روه‌ها ده‌توانن ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه‌ی ڕێـكخراوی لێـبوردنی جیهانی به زمانی كوردی بخوێنـنه‌وه له ڕێـگه‌ی دابه‌زاندنی ئه‌و فایله ئه‌دۆبه‌ی سه‌ره‌وه.