ڕێبه‌ری ڕوحانی ئێرانی ده‌ڵێت وڵاته‌كه‌ی به‌رده‌وام‌ده‌بێت له ته‌كنه‌لۆژیای ناوه‌كی سه‌ره‌ڕای داواكاریـیه‌كانی هێزه‌كانی خۆرئاوا بۆ ڕاگرتنی پـرۆگرامی پـیتاندنی یۆرانیۆمی.
ئایه‌توڵـڵا خامه‌نه‌ئی ئه‌م تێبینی‌یانه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه له ڕێی میدیای فه‌رمی ئێرانه‌وه ڕاگه‌یاند.
جێی باسه دوا مۆڵه‌تی قایل‌بوونی ئێران به به‌رنامه‌ی متمانه‌یی ئه‌مه‌ریكا و پـێنج وڵاته هه‌میشه‌یـیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ ڕۆژی شه‌ممه دیاریكراوه.
ئێران تاكو ئێسـتاكه‌شـدا سێ قۆناغی ئابڵۆقه‌ی له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه به‌سه‌ردا سه‌پـێنراوه و ڕه‌نگه سـزای زیاتر بدرێت ئه‌گه‌ر وه‌ڵامی به‌جێ نه‌داته‌وه.