سه‌رۆك وه‌زیری توركیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان داوای یه‌كگرتوویی نیشـتیمانی كردووه له پاش ته‌قینه‌وه‌ی جوته بۆمبان له ئسـته‌نبوڵ كه له ئه‌نجامی 17 كه‌س كوژران و 150 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
كه‌س به‌رپـرسـیارێتی هێرشه‌كانی نه‌گرتۆته ئه‌سـتۆ. هه‌رچه‌نده فه‌رمانداری ئسـته‌نبوڵ ده‌ڵێت له كرده‌وه‌ی پارتی كرێكارانی كوردسـتان په‌كه‌كه ده‌چێت. ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه حاشـای كردووه كه ده‌سـتی تیادا هه‌بووبێت.
به‌ڕێز ئه‌ردۆغان ڕۆژی دووشه‌ممه داوای له هاوڵاتیـیانی كرد یه‌كگرتوو بن ته‌نانه‌ت له كاتێـكدا كه دادگای باڵا مشـتومڕیه‌تی سه‌باره‌ت به به‌ربه‌ندكردنی پارتی ده‌سه‌ڵاتدار (داد و گه‌شه‌پـێدان AK پارتی) له سـیاسه‌ت.
سه‌رۆكی دادپـرسـانی توركیا عه‌بدولڕه‌حمان یاڵچین كایه AK پارتی تاوانباركردووه به هه‌وڵدان بۆ گۆڕینی ده‌وڵه‌تی عیلمانی توركیا به ده‌وڵه‌تێـكی ئیسـلامی. ئه‌و ده‌یه‌وێت به‌ڕێز ئه‌ردۆغان و نزیكه‌ی 70 ئه‌ندامی دیكه‌ی ئه‌و پارتیـیه له سـیاسه‌ت به‌ربه‌ند بكرێن.
AK پارتی حاشـای له تاوانه‌كان كردووه.