باراك ئۆبامای پاڵـێوراوی حزبی دیموكرات بۆ سه‌رۆكایه‌تی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ڕۆژی شه‌ممه داكۆكی له گه‌شـته نێونه‌ته‌وه‌یـیه هه‌نووكه‌یـیه‌كه‌ی كرد و ده‌ڵێت وه‌ڵامدانه‌وه‌ی كێشـه‌كانی ئه‌مریكا له پـێـكه‌وه كاركردنێتی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانانی له جیهاندایه.
ئه‌م تێبینی‌یانه‌ی سـیناتۆر ئۆباما دوای دوو كاتژمێر له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ گۆردن بڕاونی سه‌رۆك وه‌زیری به‌ریتانی بوو كه تیایدا پـێـكه‌وه وت‌ووێژیان له‌سه‌ر پـته‌وكردنی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوو وڵات كرد، به تایبه‌ت له بواره‌كانی په‌یوه‌ست به به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی نێوانیان، له‌وانه گه‌رمبوونی كه‌ش و هه‌وای جیهان و هه‌روه‌ها تێرۆریزمی نێونه‌ته‌وه‌یی.
كاندیدی سه‌رۆكایه‌تی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئێسـتا له له‌نده‌نه كه دوایـین وڵاتی میانه‌ی گه‌شـته نێونه‌ته‌وه‌یـیه‌كه‌یه‌تی بۆ ئه‌وروپا و هه‌روه‌ها خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
گشـته‌كه‌ی سـیناتۆر ئۆباما به مه‌به‌سـتی به‌رزكردنه‌وه‌ی متمانه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یـیه به سـیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ر له سـازدانی هه‌ڵـبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌وه‌ی له مانگی یازده‌ی ئه‌مسـاڵدا سـازده‌درێت.
هاوكات بڕیاره ئۆباما ڕۆژی شه‌ممه له‌گه‌ڵ ده‌یڤد كامیرۆنی ڕابه‌ری حزبی كۆنه‌پارێزانی ئۆپـۆزیسـیۆنی به‌ریتانی كۆبـبێته‌وه. حزبی ناوبراو تا دێت پـێگه‌ی له ڕاپـرسیـیه گشـتیـیه‌كاندا ڕووی له هه‌ڵـچوونه.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه ئۆباما ڕۆژی هه‌ینی دوای ئه‌وه‌ی چاوی به سه‌رۆكی فه‌ره‌نسـا نیكۆلا سـاركۆزی كه‌وت فه‌ره‌نسـای به‌جێهێشت و به‌ره‌و له‌نده‌ن كه‌وته ڕێ.