هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح به‌رنامه‌ی پانۆرامای ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی ته‌رخان كردووه بۆ مه‌سه‌له‌ی تیرۆركردنی ڕۆژنامه‌وان سـۆران مامه حه‌مه و دكتۆر عه‌بدول‌سه‌تار تایه‌ر شه‌ریف، سه‌ره‌تا ده‌ڵێت:
ئازادی ڕاده‌ربڕین، ئازادی ڕاگه‌یاندن، ئازادی قسه‌كردن و ته‌واوی ئازادیـیه‌كانی تریش كۆڵه‌كه و پایه‌ی ئه‌و جیهانه نوێـیه‌ن كه خواست و خه‌ونی هه‌زاران هه‌زار كه‌سه له‌سه‌ر ئه‌م گۆی زه‌ویـیه‌دا.
ژماره‌یه‌ك چه‌كدار دره‌نگانێـكی ڕۆژی دووشه‌ممه ده‌چنه به‌رده‌م ماڵی ڕۆژنامه‌نووس سـۆرانی مامه حه‌مه و له به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له شـاری كه‌ركوك ده‌یده‌نه به‌ر ده‌سـتڕێـژی گولـله وه‌ك ئه‌وه‌ی بیانه‌وێت بڵێن ئه‌و گولـلانه نووسـین و ڕێپـۆرتاژ و كاره ڕۆژنامه‌وانیـیه‌كانی تری سـۆرانی مامه حه‌مه ده‌سـڕێـته‌وه. جێی خۆیـیه‌تی بـپـرسـین ئایا سـۆرانی مامه حه‌مه چی نووسـیوه تا له‌سه‌ری بێته كوشـتن؟ ئایا ئه‌و كرده‌ی كوشـتن و تۆقاندنه‌كانی تر كه ڕۆژنامه‌وانان ڕووبه‌ڕووی ده‌بـنه‌وه خۆی له خۆیدا ڕه‌تكردنه‌وه‌ی نووسـین و كـپـكردنی ده‌نگ ناگه‌یه‌نێت؟ ئایا به‌كارهێنانی چه‌ك له بری دیالۆگ نابێته مایه‌ی به‌ر ته‌سـكـكردنه‌وه‌ی زه‌مینه‌كانی بۆ ڕه‌خسـاندنی ئازادیـیه‌كان.
به‌پـێی پـرنسـیبه‌كان هه‌وڵـدان بۆ له‌گۆڕخستنی زمانه بوێره‌كان هه‌وڵـدانه بۆ سه‌پاندنی یه‌ك بیركردنه‌وه و نه‌هێشـتنی جیاوازیـیه‌كانی ڕاوبۆچوونه‌كان. كوژرانی ڕۆژنامه‌نووس سـۆران مامه حه‌مه نه‌ك هه‌ر ته‌نها بۆته مایه‌ی ده‌سـتپـێـكردنی لێـكۆڵینه‌وه له‌م تاوانه به‌ڵـكو جارێـكی تریش لاپه‌ڕه‌كانی دۆسـێی لێـكۆڵینه‌وه له كوژرانه‌كه‌ی نزیكه‌ی پـێـنج مانگ له‌مه‌وبه‌ری دكتۆر عه‌بدول‌سه‌تار تایه‌ر شه‌ریف هه‌ڵـده‌داته‌وه. پـێشـتر دكتۆر عه‌بدول‌سه‌تار دیمانه‌یه‌كی له گۆڤاری لڤیندا بڵاوكرایه‌وه، به دوای ئه‌و دیمانه‌یه‌دا هێنده‌ی نه‌برد دكتۆر عه‌بدول‌سه‌تار تایه‌ر شه‌ریف كوژرا و وه‌ك ده‌گوترێت كۆمه‌ڵـێـك نهێنی گه‌وره‌ی له‌گه‌ڵ خۆیدا برده خاكه‌وه.
ئه‌و كاته‌ش و له‌و كوشـتنه‌دا ئاماژه به ده‌سـتهه‌بوونی لایه‌نی كوردی ده‌كرا.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 13:38 خوله‌كه.