ڕۆژی شه‌ممه ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سـیاسی عێراق كۆبوونه‌وه بۆ وتووێـژكردن له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ڕێـكه‌وتنی سـتراتیژی نێوان عێراق و ئه‌مریكا. له‌و باره‌یه‌وه دكتۆر فوئاد مه‌عسـوم سه‌رۆكی هاوپه‌یمانێتی كوردسـتان له په‌رله‌مانی عێراق له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح ده‌ڵێت له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا باس له پـرۆژه‌ی ڕێـكه‌وتنێـك له نێوان عێراق و ئه‌مریكا كرا كه ئایا له چوارچێوه‌یه‌كی سـتراتیژی یاخود پـرۆتۆكۆل یان ڕێـكه‌وتنی ئاسایشی بێت.
پاشـان دكتۆر فوئاد گوتی ئه‌مریكایـیه‌كان له به‌شـێـكی زۆری ئه‌و داوایانه‌یان كه پـێشـتر له عێراقیـیه‌كان هه‌یان بوو پاشـگه‌ز بوونه‌ته‌وه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 4:36 خوله‌كه.