بڕیار بوو ڕۆژی سێشه‌ممه ڕێـكه‌وتی 15 ی حه‌وت په‌رله‌مانی عێراق یاسـای هه‌ڵـبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان یه‌كلایی بكاته‌وه، به‌ڵام نوێنه‌رانی كورد كۆبوونه‌وه‌كه‌یان جێهێشـت.
له‌و باره‌یه‌وه هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ دكتۆر مه‌حمود عوسـمان ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق سـازكردووه.
دكتۆر مه‌حمود ده‌ڵێت ده‌ركه‌وت ئه‌و هاوپه‌یمانێتیـیانه‌ی یه‌كێتی نیشـتیمانی و پارتی دیموكرات كردوویانه له كاتی ته‌نگانه‌دا هیچ سوودیان نیـیه، یه‌ك كه‌س له‌وانه له‌گه‌ڵ لایه‌نی كوردیدا هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كانیان جێنه‌هێشـتووه و ته‌نانه‌ت پـشـتگیریشـیان نه‌كردووین. ده‌شـڵێت له‌به‌ر ئه‌وه داوا له یه‌كێتی و پارتی ده‌كه‌م چاو به هاوپه‌یمانێتیـیه‌كانیاندا له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی ناو په‌رله‌مانی عێراق بخشـێنـنه‌وه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 6:34 خوله‌كه.