Accessibility links

پـۆلیسی توركیا 4 گومان لێـكراو له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه‌ی به‌رده‌م كونسـڵخانه‌ی ئه‌مریكا ده‌سـتگیركردووه‌


پـۆلیسی توركیا 4 گومان لێـكراوی ده‌سـتگیركردووه‌ له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیـیان به‌ هێرشـی خوێناوی ده‌ره‌وه‌ی كونسـڵخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ ئـسته‌نبوڵ.

سێ له‌ گومانباران له‌ ئسـته‌نبوڵ ده‌سـتگیركران، به‌ڵام هێشـتا زانیاری زیاتر نه‌دراوه‌. هاوكات ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ وه‌زیری ناوخۆی توركیا به‌شـیر ئه‌ته‌لای ڕایگه‌یاند كه‌ پـێده‌چێت هێرشه‌كه‌ خۆكوژی بووبێت.

له‌ لای خۆیانه‌وه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا له‌ هه‌وڵی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری زیاترن سه‌باره‌ت به‌و چه‌كدارانه‌ی كه‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ته‌قه‌یان له‌ پـۆلیسه‌كانی پاسه‌وانی ده‌ره‌وه‌ی كونسـڵخانه‌ی ئه‌مریكا كردبوو، ده‌رئه‌نجام 3 پـۆلیس و 3 چه‌كداریش كوژران و چه‌كداری چوارهه‌م به‌ ئۆتۆمبیل هه‌ڵـهات.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG