كارا ئۆنگ شـیكه‌ره‌وه‌ی ڕێبازی ئێران له ناوه‌ندی كۆنتڕۆڵ و بڵاو نه‌بوونه‌وه‌ی چه‌ك له واشـنتن له وتووێـژێـكدا له‌گه‌ڵ هاوكارمان موعته‌به‌ر شیروانی ده‌ڵێت ناكرێت داوا له ئێران بكرێت ده‌سـت له پـیتاندنی یۆرانیۆم هه‌ڵـبگرێت به‌ر له‌وه‌ی دانوسـتاندنی له‌گه‌ڵدا بكرێت چونكه ئه‌وه ئامانجی دانوسـتاندنه‌كه‌یه. ده‌شـڵێت ئه‌گه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆك بوش چاوه‌ڕێی شـتی جدی له ئێران ده‌كات ده‌بێت ده‌ست له‌و مه‌رجانه خۆی هه‌ڵـبگرێت.
هاوكارمان موعته‌به‌ر شیروانی ڕاپـۆرتێـكی له‌سه‌ر تێبینی‌یه‌كانی كارا ئۆنگ ئاماده‌كردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 3:53 خوله‌كه.