Accessibility links

ڕه‌مه‌زانی حاجی مه‌شـهه‌دی ده‌ڵێت نابێت جێگای فه‌رهادی حاجی میرزایی گرتووخانه‌بێت


به‌پـێی ڕاپۆرتی چالاكانی مافه‌كانی مرۆڤ له‌ پاره‌وه‌ له‌ شه‌قامه‌كانی شـاری سنه‌ فه‌رهادی حاجی میرزایی له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئیتلاعاته‌وه‌ ڕفێندراوه‌ و ئێسـتا له‌ به‌ندیخانه‌ی 209 ی ئه‌ڤینه‌ و ناهێڵن بنه‌ماڵه‌كه‌ی چاویان پـێی بكه‌وێت.

هاوكارمان سه‌ڵاحی پـێرۆتی له‌و باره‌یه‌وه‌ وتووێـژێـكی له‌گه‌ڵ دكتۆر ڕه‌مه‌زانی حاجی مه‌شـهه‌دی پارێزه‌ری فه‌رهادی حاجی میرزایی سـازكردووه‌ و پاشـان ڕاپـۆرتێـكی له‌سه‌ر ئاماده‌كردووه‌.

دكتۆر ڕه‌مه‌زان ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی فه‌رهادی حاجی میرزایی داوای كردووه‌ تاوان نیـیه‌ چونكه‌ حكومه‌تی ئیسلامیش ئیدعای دادوه‌ری و سۆز ده‌كات و خۆی به‌ حكومه‌تی هه‌ژاران داده‌نێت، بۆیه‌ جێگای ئه‌و و گه‌نجه‌كانی تری كه‌ پارێزه‌ریـیان لێ ده‌كه‌م گرتووخانه‌ نیـیه‌.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 6 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG