دوو وه‌زیرانی پـێشـووی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا خۆیان ئاماده‌كردووه ڕۆژی سێشه‌ممه به یاسادانه‌ران بڵێن شـێوه‌ی به‌شـداری ئه‌مریكا له شه‌ڕ ده‌بێت بگۆڕدرێت.
ئه‌وان ده‌ڵـێن له پاشه ڕۆژ وڵات نیازی ده‌سـتپـێـكردنی شه‌ڕی هه‌بێت، به‌پـێی یاسا پـێویسـته له‌سه‌ر سه‌رۆك ڕاوێژكاری له‌گه‌ڵ كۆنگرس بكات و كۆنگرسیش ده‌بێت له ماوه‌ی 30 ڕۆژان ده‌نگ بۆ شه‌ڕ بدات یانیش ڕه‌دی بداته‌وه.
جێمس به‌یكه‌ر و وارن كرسـتۆفه‌ر توێژینه‌وه‌یه‌كی یه‌ك سـاڵیـیان هی كۆمسیۆنی هێزه نیشـتیمانیـیه‌كانی شه‌ڕ به‌ڕێوه‌برد. ئه‌وان به‌رنامه‌ی خۆیان له وتارێـكی ڕۆژی سێشه‌ممه كه له نیویۆرك تایمز بڵاوكراوه‌ته‌وه ڕاگه‌یاندووه.
مه‌به‌ست له‌و پـێشـنیازه‌ی كۆمسـیۆنی هێزه نیشـتیمانیـیه‌كانی شه‌ڕ ئه‌وه‌یه بڕیاری 1973 ی هێزه‌كانی شه‌ڕ باشـتر بكرێت. به‌یكه‌ر و كرسـتۆفه‌ر هه‌ردووكیان ده‌ڵـێن ئه‌م بڕیاره ناكاریگه‌ر و هه‌روه‌ها نا یاسایی‌یه.