هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح له به‌رنامه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی كوردی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا میوانداری كۆسـار كه‌مالی شـاعیری كردووه و سه‌ره‌تا باس له شیعر ده‌كات، ده‌ڵێت:
شیعر ئه‌و ژانره ئه‌ده‌بـیه‌یه هه‌میشه ئاماده‌یی‌یه‌كی قوڵی هه‌یه له لای خۆێنه‌رانی كۆمه‌ڵـگای كوردی. هه‌رچه‌نده هه‌ندێ جاریش ئه‌م ژانره به باره نه‌گه‌تیڤه‌كه‌یدا ده‌كه‌وێته‌وه له‌سه‌ر بنچینه‌ی شیعری باش و شـیعری خراپ. ئه‌و پـێوانانه بۆ هه‌بوونی یان به‌رهه‌مهێنانی شیعرێـكی باش لای خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌بێت چی بێت؟ ئایا ته‌نها قاڵبوونه‌وه له‌م ژانره‌دا به‌سه بۆ داهێنان؟ وه هه‌بوونی شیعری نه‌مر به شـێوه‌یه‌ك شیعرێـك بێت به‌رده‌وام له گۆرانی وتنی خۆی نه‌كه‌وێت. ئاسۆی نوێی جیهانبینی خۆی له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ریدا بنه‌خشـێـنێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 11:49 خوله‌كه.