سه‌رۆك بوش یاسایه‌كی مۆركرد 162 ملیار دۆلار خه‌رجی شه‌ڕه‌كان له عێراق و ئه‌فغانسـتان دابین ده‌كات هه‌رچه‌نده یاساكه مۆڵه‌تی بۆ كشـانه‌وه‌ی هێزه‌كان دیار نه‌كردووه.
سه‌رۆك بوش ڕۆژی دووشه‌ممه له كۆشـكی سـپی قسه‌ی ده‌كرد گوتی ئه‌مریكا قه‌رزاری هێزه‌كانی له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته و ده‌بێت پـشـتیوانی به‌رده‌وامیان بداتێ، ئه‌و په‌سـنی یاسادانه‌رانی ئه‌مریكایی دیموكرات و كۆماری دا بۆ هاوكاریكردنیان له‌مه‌ڕ تێپه‌ڕكردنی یاساكه كه خه‌رجی كرداره له‌شـكریـیه‌كان له عێراق و ئه‌فغانسـتان دیار ده‌كات تا پاش ئه‌وه‌ی سه‌رۆكێـكی داهاتوو ده‌سه‌ڵاتی كۆشـكی سـپـی له مانگی یه‌كی ساڵی 2009 ده‌گرێته ده‌سـت.
به‌ڕێز بوش به توندی دژایه‌تی هه‌وڵی دیموكراته‌كان كه زۆرینه‌ن له كۆنگرس ده‌كرد بۆ دیاركردنی كاتێـك بۆ كشـانه‌وه‌ی هێزه‌كان له عێراق.
سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا پاوڵا ۆڵفسن له كۆشـكی سـپـیـیه‌وه ڕاپـۆرتێـكی ناردووه و هاوكارانمان ده‌خیلی شه‌ممۆ و سـمكۆ عه‌زیز به كوردی ئاماده‌یان كردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 2 خوله‌كه.